رۆژنامه‌یەکی ئیمارات: سوپای عێراق له هه‌وڵی رزگاركردنی 10 هه‌زار هاوڵاتییە

K24ـ هه‌ولێر
جه‌نگی داعش له عێراق و هێرشه‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كان به پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له سنووری شاری رومادی، هه‌روه‌ها دۆخی ئه‌منیی له شاره‌كانی عێراق مژاری ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی فه‌للوجه لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، مژاری ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه، رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سوپای عێراق شانەی قەیرانی پێكهێناوه بۆ ئامادەکاریی بۆ هێرشکردنە سەر ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه و رزگاركردنی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی فەللوجە، كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ‌یان كردووه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی مووسڵ هاوكارییان نه‌كه‌ن له‌كاتی هه‌ر هێرشێك له دژیان ئه‌نجامبدرێت.
دۆخی ئاسایشی شاره‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كه بووەتە جێی سه‌رنجی میدیای عه‌ره‌بیی، رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بیی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رفاندن و دواتر كوشتنی كارمه‌ندێكی له عێراق راگه‌یاند".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، عامر قه‌یسیی هاووڵاتییه‌كی عێراقی بووه و كارمه‌ندی تیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه له پاریزگای دیاله، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو رفێندراوه، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك چاره‌نووسی به نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
قودسی عه‌ره‌بیی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به "توندترین ده‌ربڕین" كوشتنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی له لایه‌ن "میلیشیا چه‌كداره‌كان" شه‌رمه‌زار كرد و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان سه‌لامه‌تیی كارمه‌ندانی بپارێزن.
ئا: ن. ف