جەمیل بایک: لەوانەیە تەقینەوەكەی تەنقەرە وەڵامدانەوە بێت
K24 - ھەولێر:
هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆماجڤاكێن كوردستان (که‌جه‌که) رایگەیاند، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) ویستی بە دیالۆگ و دانووستان ھەناسەیەك ھەڵمژێت، لە بارەی تەقینەوەكەی ئەنقەرە دەڵێ، نازانین كێ ئەو تەقینەوەكەی ئەنقەرەی ئەنجامداوە، بەڵام لەوانەیە وەڵامدانەوە بێت.
جەمیل بایک، ھاوسەرۆكی كەجەكە، لە دیمانەكدا كە لە میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاو كراوەتەوە رایگەیاند: "حکوومه‌تی ئاکه‌په له ساڵی 2012 زۆر ته‌نگاو ببوو، بۆیه ناچاربوو خۆی نزیکی چاوپێکه‌وتن و دانووستانه‌کانی 2013 بکاتەوە، به‌و چاوپێکه‌وتن و دیالۆگانه ویستیان هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵمژن".
لە بارەی تەقینەوەكەی دوێنێی ئەنقەرە، بایك، گوتی: "نازانین كێ ئەو تەقینەوەی ئەنجامداوە، بەڵام لەوانەیە وەڵامدانەوەیەك بێت، لە بەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژیانەی لە كوردستان ئەنجامدەدرێن".
جەمیل بایك گوتیشی: "سیاسه‌تی چاره‌سه‌ریان پێ نه‌بوو، بڕیاری کشاندنه‌وه‌ی گه‌ریلا و ئازادکردنی سه‌ربازە دیلەکان، هه‌نگاوێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی بوێری بدات، به‌ڵام حکوومه‌تی ئاکه‌په و ده‌وڵه‌تی تورک خاوه‌ن نزیکبوونەوەیەکی چاره‌سه‌ری نه‌بوون، ده‌بوو وه‌ڵامێکیان هەبوایە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بزوتنه‌وه‌که‌مان کاتێک ئه‌وه‌یان کرد، ویستیان ئەم هه‌نگاوە بنێن، به‌ڵام بیركردنەوەی ئاکه‌په به‌و شێوه‌یه نه‌بوو".
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیمانەدا جەمیل بایك، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: "هه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێک له به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ ئه‌وان هۆکاری شه‌ڕ و ئاشتییه، که رێبه‌ر ئازاد نه‌بێت نه پرسی کورد چاره‌سه‌رده‌بێت و نه تێکۆشان کۆتایی دێت، چی ده‌بێت با ببێت گه‌لی کورد بەردەوام دەبێ لە به‌رخۆدانی خۆی، گه‌لەکەمان 40 ساڵه قوربانیی دەدات، ئه‌وه هه‌موو بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیكە، هیچ کاتێک ده‌ستبەرداری داواکاریەکان و ژیانی ئازاد و دیموکراتیک نابین".
ئەو دیمانەیە كە ھاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی حەڤدەیەم ساڵیادی دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆیە جەمیل بایك زیاتر قسە لەسەر ئیمڕاڵی دەكات و ئەوەی خستوەتەڕوو: "ئه‌و کاته‌ی له ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ دانووستان ھەبێت، ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردنی سیاسیان به‌رێوه ده‌برێت، له‌ساڵی 2011 ـ 2012 ده‌ستیان به‌شه‌ڕێکی دژوار کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تی چاره‌سه‌ریان نییە، کەوتنە هەوڵدان بۆ له ناوبردنی تێکۆشان و رێکخستنی گه‌لی کورد".