گوگڵ ئه‌م خزمه‌تگوزارييه‌ پێشكه‌ش به‌ كورد ده‌كات

گه‌وره‌ترين ماتۆڕى گه‌ڕان له‌ ئينته‌رنێتدا، كه‌ گوگڵه‌، بۆ يه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا، خزمه‌تگوزارييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به‌ وه‌رگرانى كورد ده‌كات.

K24- هەولێر:

گه‌وره‌ترين ماتۆڕى گه‌ڕان له‌ ئينته‌رنێتدا، كه‌ گوگڵه‌، بۆ يه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا، خزمه‌تگوزارييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به‌ وه‌رگرانى كورد ده‌كات.

خزمه‌تگوزارييه‌كه‌ى گوگڵ بريتييه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنى وه‌رگێڕان بۆ زمانى كورديى به‌ پيتى لاتينى و زاراوه‌ى كرمانجى.

جگه‌ له‌ زمانى كورديى – كرمانجى، گوگڵ 12 زمانى ديكه‌ى بۆ ليستى خزمه‌تگوزارى وه‌رگێڕانى زمانه‌كانى زياد كرد.