كوردستان24 پهیایهمی نه‌ته‌وه‌یی و نشتمانییه

*ئه‌زموونێكی زۆرت له‌م بواره هه‌یه، جیاوازی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كارت لێ كردوون چییه؟
-ده‌زگاكانی دیكه، هه‌مووی حكوومی و حزبی بوون، به‌ڵام ئێره كۆمپانیایه‌كی میدیایی پرۆفیشناڵه به پێشكه‌وتووترین ته‌كه‌نه‌لۆژیای سه‌رده‌م و په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانییانهی هه‌یه. شاره‌زایانی ئه‌وروپی راهێنان و ئاماده‌كاریان تێدا كردووه، تاوه‌كوو ببێته میدیایه‌كی پرۆفیشناڵی نموونه‌یی.
*بۆ درێژه‌دان به‌كاری راگه‌یاندن، بۆچی كوردستان24ت هه‌ڵبژارد؟
-چونكه میدیایه‌كی پرۆفیشناڵه به پێشكه‌وتووترین تهكهنهلۆجیای سه‌رده‌م، ده‌یه‌وێت به پهیایهمێكی نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانیانه كاربكات.
*ئه‌و ئامانجه‌ی له بواری راگه‌یاندن هه‌ته، پێتوایه له كوردستان24 به‌ده‌ستی ده‌هێنی؟
- هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن، هیوادارم بگه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی پلانمان بۆ داناون.
* كوردستان24 له دروشمهكهیدا ده‌ڵێت" "مه ببینه، خۆ ببینه"، پێتوایه هه‌موو خه‌ڵك خۆی تێدا ده‌بینی؟
-كاری سه‌ره‌كیمان بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و دروشمه له تیڤی، ڕادیۆ و وێبسایته‌كه‌مان ڕه‌نگ بداته‌وه و ببینه ئاوێنه‌یه‌ك بۆ بینه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری جیهان.
*ئیشكردن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كوردستان24 چۆنه؟
-به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان نوێن له‌م بواره، له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ركه‌كه كه‌مێك گران بوو، به‌ڵام ئومێدێكی گه‌وره‌مان به ئاینده هه‌یه.
*له‌و ماوه‌ی له كوردستان24 ده‌ست به‌كار بووی، چ شتێك نیگه‌رانی كردووی؟
-به‌شێك له كارمه‌نده‌كان به رووحییه‌تی رۆژنامه‌وانێكی پرۆفیشنال و سه‌رده‌میانه نه‌یانده‌ویست بێنه ژێر باری شێوازی كاركردنی ئه‌م كه‌ناڵه، به‌ڵام به‌رده‌وامین له ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌م ئاسته به‌رزه.
*رۆژانه له به‌یانییه‌وه تا دره‌نگانی شه‌و ده‌وام ده‌كه‌ی، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت گله‌ییت لێ ناكه‌ن؟
-به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 18 ساڵه له‌م بواره كار ده‌كه‌م، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشم له‌گه‌ڵم راهاتوون. به‌ڵام جار جاریش ورده گله‌ییم لێ ده‌كه‌ن و هه‌میشه پێم ده‌ڵێن هیچ به‌رپرسیارییه‌تییه‌ك وه‌رمه‌گره، چونكه پێشتریش به‌رپرسی هه‌واڵ بووم له كه‌ناڵه‌كانی دیكه، بۆیه ئه‌وانیش ده‌زانن، ئه‌و كاره چه‌نده كاتی من ده‌گه‌رێ، ده‌بێت له به‌یانیانی زووه‌وه تا دره‌نگانی شه‌و له‌كار بمێنمه‌وه.
*له داهاتوودا رازیت به‌وه‌ی منداڵه‌كانت درێژه به كاری باوكیان بده‌ن؟
-ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن وه‌ك ئه‌و بارودۆخه بێت كه له رابردوو ئه‌زموونم كرد و پێیدا تێپه‌ریم، هیچ كات ناخوازم ئه‌م كاره هه‌ڵبژێرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خۆیان ئازادن چ كاریك هه‌ڵده‌بژێرن له داهاتوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاینده‌یه‌ی چاوه‌ڕێن له ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی كوردستان24ه‌وه بگاته ئامانج و بتوانێت ئه‌وه‌ی بڕیاره پرۆفیشنال و به دامه‌زراوه‌ی كاربكات و ده‌رگا بۆ خاوه‌ن تواناكان بكاته‌وه و پێ به توانا و شاره‌زای و ماندووبونی رۆژنامه‌نووسان نه‌بێت، ئه‌وكات پێم‌خۆش ده‌بێت، چونكه رۆژنامه‌نووسی هه‌رچه‌نده پیشه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و قورسه، به‌ڵام په‌یامێكی گه‌وره‌ی له هه‌ناو دایه.
*ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵت ئیش ده‌كه‌ن زۆر ماندوویان ده‌كه‌ی، هه‌رده‌م پێیان ده‌ڵێی ڕاكه ڕاكه؟
-چونكه زۆربه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاركردنم له راگه‌یاندن و له ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر بردووه، ته‌له‌فزیۆنی سه‌رده‌میش واته: "ئێسته"، ئه‌گه‌ر ئێسته له‌ناو رووداوه‌كان و شوێنی رووداوه‌كان نه‌بێ، كه‌واته نیت، بۆیه به‌رده‌وام پیاندهڵیم ڕاكه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕانه‌كه‌ن به رووداوه‌كان ڕاناگه‌ن.
*هه‌میشه له ژووری هه‌واڵ ئه‌م سه‌ر و ئه‌وسه‌ر ده‌كه‌ی، ده‌ڵێن ده‌م و چاوی توڕه‌یه، سرووشتی خۆته، یان ئیشكردن وات لێ ده‌كا؟
-هیچ كات تووره نیم، زۆربه‌ی كات به نوكته و قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ هاوكارانم به‌ڕێ ده‌كه‌م، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌باشی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه حه‌زم له ئیشرێكی و به‌رده‌وام كاركردنه به ڕێكوپێكی، ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت "دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه"، بۆ رۆژنامه‌وان ده‌یان جار ماڵیان وێران ده‌بێت، چونكه رۆژنامه‌وان ده‌بێت هه‌رده‌م بگه‌ڕێت، كاتێك بۆ كارێك ده‌چێت پێویسته چه‌ندان گۆشه‌نیگای دیكه له رووداوه‌كان هه‌ڵێنجێنێ.
*له كوردستان24 له شاشه ده‌رده‌كه‌وی؟
-به‌ڵی، به به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌دواداچوونی رووداوه گه‌رمه‌كان، به‌ناوی "باسی رۆژ"ه و هه‌فته‌ی پێنج شه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.