خۆم له كوردستان 24 دۆزییه‌وه

*بۆچی كوردستان24ت هه‌ڵبژاردت تاوه‌كوو درێژه به كاری میدیایی خۆت بده‌ی؟
-من زۆرم حه‌ز له پیشه‌كه‌مه، بۆیه ده‌مویست له كه‌ناڵێكی پرۆفیشناڵدا كار بكه‌م و خزمه‌تی میله‌تی خۆم بكه‌م، ئێسته‌ش هه‌ست ده‌كه‌م خۆم له‌م كه‌ناڵه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و پێشكه‌وتنم به خۆمه‌وه بینیوه.
* جیاوازی كوردستان24 و ئه‌و میدیایانه‌ی كارت لێ كردوون چییه؟
-كوردستان24 بێ لایه‌ن و پرۆفیشناڵ كار ده‌كات، به‌داخه‌وه میدیای بێ لایه‌ن له كوردستان نییه، بۆیه پێم وایه ئه‌م كه‌ناڵه بتوانێ بێ لایه‌نی بپارێزێ، چونكه به شێوازێكی پرۆفیشناڵ و جیهانی كار ده‌كات.
* له كوردستان24 چی فێر بووی؟
-من ڕۆژنامه‌وانیم نه‌خوێندووه، به‌ڵام له‌م كه‌ناڵه فێری زۆر شت بووم كه پێشتر نه‌مده‌زانین. له هه‌مووی گرنگتر فێربووم سوود له كاته‌كانم بكه‌م و به فیڕۆی نه‌ده‌م، كه‌ناڵی پرۆفیشناڵ فێرت ده‌كات كه سوود له هه‌موو كاتێك بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ژیانی خۆشم ڕێك كردووه.
* شێوازی كاركردن له كوردستان24 چۆنه؟
-وه‌كوو گرووپ كار ده‌كه‌ین و هه‌موومان به ڕۆحی هاوكاری كاره‌كان پێكه‌وه ده‌كه‌ین.
* تا چ ڕاده‌یه‌ك میدیا ڕه‌وشی ژیانتی گۆڕیوه؟
-كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر كچه‌كه‌مه‌وه هه‌بووه، چونكه ئێسته كه‌متر ده‌توانم بیبینم.
*چ هه‌واڵێك له كاتی خوێندنه‌وه‌یدا كاریگه‌ری له‌سه‌رت دروست كردوه؟
-هه‌ر هه‌واڵێك مردن و خنكانی تێدا بێت و باسی په‌نابه‌ر بێت، دڵگرانم ده‌كات. كاتێك هه‌واڵی ئالان و وێنه‌كه‌یم بینی له كه‌ناری ده‌ریا، له ستۆدیۆ كۆنتڕۆڵی خۆم له‌ده‌ست دا و هه‌واڵه‌كه‌م زۆر به سه‌ختی خوێنده‌وه.
*تا چه‌ند باوه‌ڕت به كاره‌كانت هه‌یه؟
-له‌سه‌ره‌تا زۆر باوه‌ڕم به خۆم نه‌بوو، چونكه زۆر ده‌ترسام له كاره‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بم به‌ڵام دواتر توانم باوه‌ڕم به‌خۆم بێت و به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م كامێرا، ئێسته وه‌كوو براده‌ر ته‌ماشای ده‌كه‌م.
*بۆچی كاتێك ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گیرێ توڕه ده‌بی؟
-كاتێك سه‌یری خۆم ده‌كه‌م و ده‌بینم ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌م لێ ده‌گرێ هێنده‌ی من ماندوو نییه، ئه‌وا توڕه ده‌بم، من باوه‌ڕم به ڕه‌خنه‌ی بناتنه‌ره كه خاڵ له‌سه‌ر وشه‌كان دابنێ، ته‌نیا یه‌ك جاریش له كاره‌كه‌م توڕه بووم.
*زیاتر له ساڵێكه له‌گه‌ڵ ستافی كوردستان24 كار ده‌كه‌ی، تا ئێسته چی تۆی نیگه‌ران كردووه؟
-مردنی هاوكارمان "مه‌سعوود ئارتی" زۆر دڵگرانی كردین و برینێكه تا هه‌تایه له‌یاد ناكرێ.