هاتووم له كوردستان 24 بگه‌م به ئاواته‌كانم

*بۆچی كوردستان 24ت هه‌ڵبژارد تاوه‌كوو درێژه به كاری میدیایی بده‌ی؟
-كوردستان 24 ده‌زگه‌یه‌كی نوێیه دێته نێو كاری میدیاییه‌وه له كوردستان، بڕیاری داوه به پرۆفیشناڵی كار بكات، بۆیه بۆ منیش ده‌رفه‌تێك بوو تاوه‌كوو بتوانم تێیدا بگه‌م به ئاواته‌كانم، چونكه من ئاواتم ئه‌وه بوو ببمه بێژه‌ر و له‌م كه‌ناڵه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ڕه‌خساندووم.
*كوردستان 24 دروشمی "بمانبینه خۆت ببیینه"ی هه‌ڵگرتووه، له‌و باوه‌ڕه‌دای كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانێ خۆی تێدا ببینێته‌وه؟
-ئه‌وه دروشمی ئێمه هه‌موومانه له‌و ده‌زگه‌یه، بۆیه كاری بۆ ده‌كه‌ین تاوه‌كوو به‌رجه‌سته ببێت، خۆشحاڵ ده‌بم كه بتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو خه‌ڵك خۆی تێدا ببینێته‌وه.
*چی زیاتر دڵت خۆش ده‌كات له‌م كه‌ناڵه؟
-لێره به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و پرۆفیشناڵانه كار ده‌كرێت، كارمه‌ندان هه‌موویان وه‌كوو یه‌ك كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه و پێشخستنی ڕاگه‌یاندنی كوردی، ئه‌مه‌ش هۆكاره كه كوردستان 24 پێشكه‌وتوو بێت.
*له كوردستان 24 چی فێر بووی؟
-ده‌ستپێكی كاری من ته‌نیا بێژه‌ری بوو، به‌ڵام له كوردستان 24 جگه له‌وه‌ی له‌و بواره پێشكه‌وتنم به خۆمه‌وه بینی، فێری كاری ڕۆژنامه‌نووسیش بووم.
*چی كوردستان24 له كه‌ناڵه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه؟
-هه‌ر شوێنێك سیاسه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ كاركردن، به دڵنیاییه‌وه كوردستان 24 به شێوازی خۆی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی كار ده‌كات.
*كاركردن له‌گه‌ڵ ستافی كوردستان 24 چۆنه؟
-زۆر خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ستافێكی لێهاتوو كار ده‌كه‌م كه ڕابردوویه‌كی پڕ ئه‌زموونیان هه‌یه له بواری ڕاگه‌یاندن و هه‌ندێكیان مامۆستای بواری ڕاگه‌یاندن و سه‌رده‌میانه كار ده‌كه‌ین.
*هاوڕێكانت پێت ده‌ڵێن زۆر دڵ ناسكه، ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
-ڕاسته، زۆر جار به‌هۆی شتێكه‌وه فرمێسك له‌چاوم دێت، بۆیه هه‌موویان هه‌ستیان پێ كردووم.