کوردستان24 منی گه‌یاند به ئاواته‌كانم
*یەکەمجارە وه‌كوو بێژه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن دەربکەوی، ھەستت چییە؟
-ھەموو کارێکی نوێ، سەرەتا ترسێکی ھەیە، کاتێک دەزانی کارەکەت کەسانی دیكه دەیبینن، بەتایبەت بێژەری تەلەڤزیۆنی کە خەڵکانێکی زۆر تەماشات دەکەن، ھەمیشە بیرت لای ئەوەیە سەرنجی بەرانبەر بۆخۆت رابکێشیت تاوەکوو ھەم گوێت بۆ بگرێت و ھەم تۆی لا گرنگ بێت و تەماشات بکات.
*بۆچی ویستت لە کوردستان 24 درێژە بەکاری راگەیاندن بدەی؟
-یەکەم جارمە لە راگەیاندنی تەلەڤزیۆنیی کار بکەم. کوردستان 24 دەرگای بۆ کردمەوە، بۆیە ڕووم لەو دامه‌زراوه‌یه کرد، چونکە دڵنیام خەون و ئاواتەکانم لێره دێتە دی.
*ھاووڵاتیان چاوەڕوانی کوردستان 24 دەکەن، پێتوایە لە ئاستی ئەو چاوەڕوانییە ده‌بێت؟
-بەڵی، بە دڵنیاییەوە، لە ئاستی ئەو چاوەڕوانییە دەبێت کە ھاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە پەرۆشی كردنه‌وه‌ین، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تا ببینه ته‌له‌ڤزیۆنێكی پڕۆفیشناڵ.
*ھاوڕێکانت دەڵێن زۆر حەزت لە شاشەیە، ھەمیشە باسی ئەو ڕۆژانە دەکەی كه په‌خش ده‌كرێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وی
-ئەو ڕۆژە کە خەونێکی گەورەی ژیانت بەدی دێت، دەبێ زۆر بە پەرۆشەوە باسی بکەی، خەونی منداڵیشم ئەوە بوو، ڕۆژێک من لە تەلەڤزیۆن دەربکەوم. کوردستان 24 ئەو ھەلەی بۆ رەخساندووم، بە ھەموو شێوەیەکیش ھەوڵی بۆ دەدەم.
*تۆ لەبەشی وەرزشیت، بەڵام كێشت زۆره، ئایا هیچ وه‌رزشێك ده‌كه‌ی؟
-پێش دوو ساڵ، تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆم ھاتم، ھەر بۆیە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە وەرزش دوورکەوتمەوە و کێشم لە 77 کیلۆگرامه‌وه بۆ نزیکی 90 کیلۆگرام زیادی کرد، بەڵام بێ ھیوا نیم و ئێسته ده‌ستم كردووه‌ته‌وه به وه‌رزش كردن. بەڵێنیشم بە کەسێکی نزیکم داوە کە کێشم بھێنمە 80 کیلۆگرام.
*بەکام بێژەر و پێشکەشکاری وەرزشی سەرسامی؟
-له كوردستان كه‌سێكی وام له‌سه‌ر خه‌یاڵ نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی كه‌ناڵه وه‌رزشییه عه‌ره‌بییه‌كان، به ئاستی "ئاسیا عەبدوڵڵا" و "ئوروا ئهڕناوئوتی"، ھەردوو کچە بێژەر و پێشکەشکاری BeinSports سەرسامم، چونکە وەکوو خۆم، ھەمیشە خەندەیان لەسەر لێوە.
* ھاندەری چ یانە و ھەڵبژاردەیەکی؟ پێت وایە له‌كاتی كاری ڕۆژنامه‌وانی، ھاوسەنگی دەپارێزی لەنێوان تیمەکان؟
-ھاندەری "ریال مەدرید" و "ئارسیناڵ"م، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانیش، هانده‌ری "بەرازیل" و "بەلجیکا"م، بەڵام کاتێ لەسەر شاشەم، ھەوڵ دەدەم ھاندەری ھیچ لایەنکێک نەبم، تاوەکوو بتوانم بە باشترین شێوە باڵانس رابگرم، تەنیا ترسیشم لەو رۆژە ھەیە کە ریال مەدرید بەرانبەر بارسێلۆنە دەدۆڕێت و دەبێ من ھەواڵەکە بخوێنمەوە، زۆر زەحمەت دەبێ ئەوکاتە لەلام، بەڵام ھەموو ھەوڵێک دەدەم کەس ھەست نەکات لەسەر شاشە ھاندەری کوێم.