گۆڕان به‌رپرسانه كارى كردووه

K24 – ھەولێر
رێكخه‌رى ژوورى ياسايى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌باره‌ت به شه‌ڕى راگه‌ياندنى نێوان لايه‌نه‌كان كوردستان به‌گشتى و گۆڕان به‌تايه‌به‌تى گوتى: "سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه شه‌ڕى راگه‌ياندنمان كردووه يان نا ئه‌وه‌ى كه كردووه‌مانه له چوارچيوه‌ى خستنه‌ڕووى راستيه‌كان بووه بۆ خه‌ڵكى كوردستان، ناكرێ ئيمه بێده‌نگ بين له كاتێكدا ببينين كاريكى ناياسايى ده‌كرێ، ده‌بێ خه‌ڵكى كوردستان بزانێت ياسا شكێنى كێ كردوويه‌تى".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چى كردووه له ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌تى كوردستان، ئه‌و رێكخه‌ره گوتى: "ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، زۆرمان كردووه له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى كوردستان، خه‌ڵكى كوردستانيش هه‌موو شاهێدى ئه‌و كردارانه ئێمه بوونه، بۆيه ئه‌وه‌ى توانيومانه بيكه‌ين كردوومانه، به‌ڵام ناكرێ ياسا شكێنى بوونى هه‌بێت له‌كوردستان و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك جێگه‌ى قه‌بوڵكردن نييه".
گوتيشى: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نين كه كه‌شوهه‌وايه‌كى ته‌شه‌نوجى له كوردستان دروست بكرێت، ئه‌وه‌ى كه به‌رانبه‌ر ئێمه‌ش كرا، ره‌نگه به‌رانبه‌ر به هه‌ر هێزێك و لايه‌نێكى ديكه كرابوايه، كاردانه‌وه‌ى خراپترى ده‌بوو، به‌ڵام ئێمه له سنۆگه‌ى هه‌ستكردن به به‌رپرسياريه‌تى نيشتمانى خۆمانه‌وه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى ئه‌قڵانه‌مان ناوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌نگه پێوابێت بزووتنه‌وه گۆڕان هه‌نگاوێكى ديكه بنێت بۆ خۆپيشاندان، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ركرده‌يه‌كى حه‌كيمى هه‌يه و بزووتنه‌وه‌يه‌كى بێچه‌كين و ريگه‌ى عه‌قڵانه ده‌گرينه به‌ر".
سه‌باره‌ت به چۆنييه‌تى هه‌ڵسوكه‌وتكردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئيسماعيل گوتى: " كاتێك له ئۆپۆزيسيۆن بووين وه‌كوو ئۆپۆزيسيۆن ره‌فتارمان كردووه، كاتێكيش له حكوومه‌ت بووين وه‌كوو ده‌وڵه‌تدارى كارمان كردووه، به‌جۆرێك چه‌نده ره‌خنه له وه‌زيرێكى پارتى گيراوه ئه‌وه‌نده‌ش له وه‌زێكى گۆڕانيش گيراوه".
سه‌باره‌ت به ره‌فتاركردنى كه‌ناڵى KNN و شه‌ڕى راگه‌يه‌ندنه‌كانى، گوتى: "ئه‌و كه‌ناڵه كه‌ناڵێكى راسته‌قينه‌و باوه‌ڕى به‌وه‌يه كه شته راستييه‌كان بخاته روو، بۆيه ئه‌گه‌ر به‌گشتى سه‌يرى ئه‌و كه‌ناڵه بكه‌ين له چوارچێوه‌ى راستيه‌كان هه‌ستى به به‌رپرسياريه‌تى كردووه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه له‌و كه‌ناڵه ده‌گيرێ به‌وه‌ى كه رێبازێكى نه‌شياوى گرتووه‌ته به‌ر، بۆچى تاوه‌كوو ئێستا هيچ سكاڵايه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه نه‌كراوه، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته شتێك هه‌يه فه‌رموو په‌نابه‌رنه به‌ردادگا سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشێروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، گوتى: "له ده‌ستوورى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا هاتووه، كه ئێمه بزووتنه‌وه‌يه‌كى دامه‌زراوه‌ين، بۆيه جفاتى نيشتمانيمان هه‌يه كه به‌رزترين ده‌سه‌ڵاتى گۆڕانه له نێوان دوو كۆنگره‌دا، له چه‌ند مانگى رابردوودا كۆبووه‌ته‌وه و بڕياريداوه، ئه‌گه‌ر ريكخه‌رى گشتى ئاماده‌ش نه‌بێت ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كاربهێنێ".
گوتيشى: "نه‌وشێروان راسته رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌يه‌كه به‌ڵام پۆستێكى حكومى نييه، ئه‌گه‌ر وه‌زيرێك بوايه ياخود پۆستێكى حكومى هه‌بوايه خه‌ڵكى مافى ئه‌وه‌يان هه‌بوو لێى بپرسن، به‌ڵام كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نييه بزانێت كه نه‌وشێروان بۆچى چووه‌ته ده‌ره‌وه ياخود دره‌نگ كه‌وتووه، به‌راستى من مافم به‌خۆم نه‌داوه كه ئه‌و پرسياره بكه‌م كه كه‌ى ده‌گه‌ڕيته‌وه ياخود بۆچى نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌وه‌ى كه منيش بيستوومه، كاتى خۆى له‌سه‌رده‌مى شاخدا پشتى ئازارى هه‌بووه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه، به جۆريك له جۆره‌كان ئه‌و پشتى ئازارى، بۆيه پێموايه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌شتى كردبێت تاوه‌كوو چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ بكرێ".
سه‌باره‌ت به پيرۆزكردنى كه‌سايه‌تى نه‌وشێروان، گوتى: "له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا كه‌س پيرۆز ناكرێ، راسته كه‌سيكى نووسه‌ره و به‌هێزه و كه‌سيكى سياسى و سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه لاى ئيمه به‌پيرۆزى بكه‌ين".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چ مه‌رجێكى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه، گوتى: "پێويسته كۆبوونه‌وه له‌دۆخێكى ئارام بكرێت، كۆبوونه‌وه له‌دۆخێكى ئارام ناكرێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌توانێ كۆبێته‌وه، ده‌رگاى كۆبوونه‌وه‌شمان له‌سه‌ر هيچ لايه‌نێك دانه‌خستووه، پێويسته وه‌زيره‌كانيش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنى خۆيان، ئێنجا كۆده‌بينه‌وه".
روونيشى كرده‌وه: "كاتێك پارتى پێداگيربێت له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بيه‌وێ جارێكى ديكه حكوومه‌ت دروست بكاته‌وه، ئه‌و كاته بڕيار كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ين كه ئايا به‌شدارى ده‌كه‌ين يان نا، ياخود ئه‌گه‌ر به‌شدارى بكه‌ين چۆن به‌شدارى ده‌كه‌ين چۆن رێك ده‌كه‌وين".
سه‌باره‌ت به كه‌سى يه‌كه‌مى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش گوتى : "كه‌سى يه‌كه‌مى گۆڕان بريتييه له جڤاتى نيشتمانى كه ئه‌گه‌ر نه‌توانرا جڤاتى نيشتمانى به‌شداربێت له‌كۆبوونه‌وه، چه‌ند كه‌سێك بۆ كۆبوونه‌وه ديارى ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كانى پێشووتردا، له‌حاڵه‌تى كتوپڕدا نه‌توانرا جڤاتى نيشتمان كۆبێته‌وه چه‌ند كه‌سيكمان دياريكردووه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى جڤاتى نيشتمانيان هه‌يه، به‌جۆرێك دواى ئه‌وه‌ى كه به‌شداريان كرد له كۆبوونه‌وه‌كه دێنه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نيشتمانيدا ده‌يخه‌نه‌ڕوو".