بارزانی به شیعه‌ی گوت: یان شه‌ڕ، یان ڕێككه‌وتن، یاخود جیابوونه‌وه
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە دوو ساڵە پێوەندی هەولێر-بەغدا کاڵ بووەتەوە پێگەی کوردیش لە بەغدا لاواز بووە، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێ کە پێگه‌ی كورد لاواز نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و دووری و دابڕانه، كاردانه‌وه‌ی خۆی دروست کردووە. دەشڵێ: "هەرکێشەیەک هەبێ، پێویسته ببرێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و له‌وێ باسی لێ بكرێ".
مه‌عسووم پێی وایه كوردستان پێویستی به عێراق ماوه و ده‌ڵێ: "بارودۆخی كوردستان و عێراق هی ئه‌وه نییه عێراق بڵێ پێویستیم به كوردستان نه‌ماوه و كوردستان بڵێ په‌كم به عێراق نه‌كه‌وتووه و پێویستیم پێی نییه، هه‌ردولا پێویستییان به یه‌كتره" پێشی وایه هێشتا بواری گفتوگۆ ماوه.
سه‌باره‌ت به بێ ده‌نگیی فوئاد مه‌عسووم وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "دیاره یاسا ڕێكی خستووه، پاشان سازان هه‌بووه بۆ دوو ساڵی ڕابردوو، ئێسته‌ش ده‌بێ بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكی تازه، یان ئه‌وه‌ته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو، چونكه ئه‌و قه‌یرانه زۆر جێگه‌ی مه‌ترسییه ئه‌گه‌ر له‌وه گه‌وره‌تر بێت و ته‌شه‌نه بكات". خۆپیشاندانه‌كانیش به كارێكی ناخۆش ده‌زانێ و من چه‌ندان ساڵ لنێو خه‌باتی كوردیدا بووم زۆر جار ئه‌ندامی یه‌كێتی بووم بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن، ئێسته هه‌ندێك شت هه‌یه كه ته‌ماشای ده‌كه‌ین، ده‌پرسم، چۆن وامان كرد؟ ئێسته‌ش وا ده‌زانم ده‌توانن له‌نێوان خۆیاندا دابنیشن، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه داوای ئه‌وه ده‌كات بكه‌وێته نێوانیانه‌وه، كه‌سایه‌تی عێراقی زۆر هه‌ن و په‌یوه‌ندییان به منه‌وه كردووه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق باسی دوا سه‌فه‌ری ده‌كات بۆ كوردستان و ده‌ڵێ: "من دوا سه‌فه‌رم بۆ كوردستان، چوومه لای جه‌نابی كاك مه‌سعوود و براده‌رانی دیكه: كاك كۆسره‌ت، كاك نه‌وشیروان، كاك محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و مامۆستا عه‌لی باپیر و له‌گه‌ڵ هه‌موویان دانیشتم، ده‌توانم بڵێم زه‌مینه‌یه‌كی باشم هه‌ست پێ كرد كه هه‌یه، به‌ڵام له‌ناكاو تێكچوو. بۆ تێكچوو، ئێسته‌ش نازانم! چونكه كه قسه‌كانیانم بۆ یه‌ك گواسته‌وه، دیم بوارێكی زۆر هه‌یه بۆ لێكتێگه‌یشتن، من بۆ ئه‌وه چووبووم به‌ڕاستی، چونكه به حوكمی په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ هه‌موویان، ده‌توانم به سه‌راحه‌ت قسه‌م بكه‌م و ئه‌وانیش ده‌زانن كه من قسه ناگێڕمه‌وه و بڵاوی بكه‌مه‌وه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه، مه‌عسووم گوتی: "هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه‌كه‌ی كه كرا، وا ڕێكه‌وتین كه كوردستان بۆ پارتی و به‌غدا بۆ یه‌كێتی بێت، دوای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال هه‌ردوو خوله‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌بوو یه‌كێك دابنرێ، من هه‌ستم نه‌كرد كه كێشه‌یه‌ك هه‌بێ له‌و ڕووه‌وه، سێ كه‌س خۆیان كاندید كرد له‌ناو یه‌كێتی، نه‌وه‌ك ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌موو فڕاكسیۆنه‌كان تێیدا به‌شداربوون، ئه‌وه‌بوو شه‌نسه‌كه وابوو كه من پایه‌كه‌م وه‌رگرت. له هه‌مانكاتدا، یه‌كێتی له به‌غدا باجی خۆی دا، 21 كورسی هه‌یه له په‌رله‌مان، یه‌ك وه‌زیری هه‌یه، چونكه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌نیا ئه‌وه نییه پێی به‌خشرابێت، بێ هیچ نرخێك، وه‌زیره‌كه‌ش نه سیادییه نه هیچ. ئه‌گه‌ر له پارتی بووایه، ده‌بوو پارتی نرخه‌كه‌ی بدا، هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش بوایه هه‌ر ده‌بوو نرخه‌كه‌ی بدات. بۆیه زۆرم پێ ناخۆشه كه بابه‌ته‌كه وا باس ده‌كرێ، كه ئه‌مه به‌رانبه‌ر به‌وه‌یه، ئه‌وه هه‌ندێكی بۆ ئیستیفزازه".
سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ی دواییدا بۆ كوردستان، چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "به‌پێی ئه‌و دانیشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك مه‌سعوود كردوومه، هه‌ستم كرد كه ئاماده‌یه بۆ زۆر شت". گه‌تیشی: "ناتوانم ئێسته بیڵێم، به‌ڵام دژی سازان نه‌بوو، دژی ڕێككه‌وتن نه‌بوو، ئه‌ویش په‌رۆشی خۆی نیشان ده‌دا. چوومه لای لایه‌نه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه، ئێ ماده‌م وایه با له نێوانی خۆیان ڕێككه‌ون".
پێشی وایه: "ئه‌و بابه‌ته گرنگه هاویشتراوه‌ته ناو ڕاگه‌یاندن و هه‌ركه‌س له‌لای خۆیه‌وه قسه ده‌كا. جاری وایه یه‌كێ قسه ده‌كا ده‌ڵێن به‌ناوی پارتییه‌وه، له ڕاستیشدا هیچ په‌یوه‌ندی به پارتییه‌وه نییه، یان به ناوی یه‌كێتی، گۆڕان. ئێسته ئه‌و بابه‌ته زیاتر بووه به شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن. وا ده‌زانم ئه‌گه‌ر هه‌فته‌یه‌ك دووركه‌ونه‌وه له هه‌موو ڕاگه‌یاندێك، له جێگای داخراو دابنیشن، ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێك. كه‌سی وا هه‌بووه ڕێككه‌وتوون كه نابێ ئه‌و قسه بكات، به‌ڵام كه هاتووه‌ته‌ده‌رێ، كامێره‌ی بینیوه و هیچی تێدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، فوئاد مه‌عسووم ده‌ڵێ: "سبه‌ی ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمێك هه‌بێ، باوه‌ڕناكه‌م كه‌سێك هه‌بێ بڵێ من دژی سه‌ربه‌خۆییم، له دێر زه‌مانه‌وه باس له‌وه كراوه كه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بێ، هه‌ندێك جار هه‌ندێ میلله‌ت هه‌بوون، ده‌ڵێن ئه‌وه ئه‌سڵه‌كه‌مان ئه‌وانن و ئه‌وان ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه و ده‌یكه‌ینه هی خۆمان، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین كه ده‌بێ ده‌وڵه‌تمان هه‌بێ. ده‌وڵه‌ت جاران به‌ناوی نه‌ته‌وه نه‌بووه، به‌ناوی خێزان بووه، ته‌ماشاكه ده‌وڵه‌تی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی هه‌مووی كورد بوون، حوسنه‌وی و زۆری دیكه‌ش كه كورد بوون و حوكمیان كردووه، به‌ڵام ئه‌ویش به ڕه‌هایی نابێ ته‌ماشای بكه‌ین. ده‌وڵه‌ت پێدوایستی خۆی هه‌یه، ئایا ده‌كرێ (مومكینه)؟ بۆ نموونه ئێسته له كه‌نه‌دا، "كیوپك" هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه چۆن ده‌بێ و ئه‌گه‌ر جیا بنه‌وه چی هه‌یه له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون؟ هه‌موو شتێكیان ته‌واو كرد، به‌ڵام له ئه‌نجام كیوپك مایه‌وه له‌ناو كه‌نه‌دا، هه‌مان شت له سكۆتله‌ندا، ئه‌وان به‌شێكن له به‌ریتانیا، له ئه‌نجامی ڕیفراندۆم مانه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌مانایه‌ته‌وه، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ڕیككه‌وتبوون. ئێسته ئه‌وه كه‌ته‌لۆنیا له پێشه، له ئیسپانیا، ئایا ده‌بێ یان نابێ! واته شته‌كه ئاوا به گشتگیری نابێ ته‌ماشای بكه‌ین".
ده‌شڵێ: "ویست و ئاره‌زوو جیاوازه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه نییه، له‌سه‌رده‌مێكدا نین كه بتوانی به ئیمزا كۆكردنه‌وه هه‌موو شتێك ته‌واو ببێ، ئه‌نجامه‌كه‌ی شه‌ڕوشۆڕه، ده‌بێ به ڕێككه‌وتن بێت. ئه‌وكاته‌ی كێشه هه‌بوو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، شاندێك له سه‌ركردایه‌تی شیعه هاتبوونه كوردستان، منیش له‌وێ بووم، سه‌ردانی جه‌نابی كاك مه‌سعوودیان كرد. له‌وێ كاك مه‌سعوود گوتی: "یان شه‌ڕ، یان ڕێككه‌وتن، یان جیابوونه‌وه" با به ڕاشكاوی باسی بكه‌ین. وتیان مومكین نییه شه‌ڕ بكه‌ین، ئه‌وه ئایه‌ته‌یان هێنایه‌وه: فامساك بمعروف او تسریح باحسان. هه‌موو شتێك ده‌بێ به ڕێككه‌وتن بێت، ئه‌و كاته‌ی كورد گه‌یشته قه‌ناعه‌ت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌وه‌دایه، دبێ له‌گه‌ڵ عێراق دابنیشێ. بۆ نموونه سبه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، چی لێ ده‌كه‌ی؟ وا ده‌یهێڵییه‌وه یان شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ی؟ ئه‌و شتانه ده‌بێ هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێ".
-ته‌واوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه له ڤیدیۆكه‌دایه.