هه‌لومه‌رجى ناوخۆيى رێگربووه له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له ميانه‌ى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى هه‌ڤپه‌يڤينى كوردستان 24دا هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى هێڵى سوورى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێچ لايه‌نێكدا نييه.
روونيشكرده‌وه، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سعوود بارزانى كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنى پێشنيازه‌كانى يه‌كێتى و پارتى وه‌ڵامى بۆ ئه‌و پێشنيازانه ئاماده كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: "پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان وتوێژى كردووه و پارتى له رێگه‌ى فازڵ ميرانييه‌وه داواى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه به فه‌رمى دانووستان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به فه‌رمى وه‌ڵامى پارتى نه‌داوه‌ته‌وه".
هێمن هه‌ورامى باسى له‌وه‌شكرد، پارتى رێككه‌وتنى 17ى نيسانى رابردووى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و داوايكردووه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه له سه‌ر مێزى وتوێژ پرسه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى تاوتوێ بكات و پارتى هيچ كاتێك له وتوێژ نه‌ترساوه.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ستراتيژى پارتى و يه‌كێتيش گوتى: "تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتيژييه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى واژوو كراوه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه".
له باره‌ى به‌شدارى مه‌سعود بارزانى له شه‌ڕى شنگال و سه‌رپه‌رشتيكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگال گوتى: "هه‌موو لايه‌ك ئه‌وه‌ى لا روونه كه وجودى بارزانى له سه‌نگه‌رى به‌رگريدا پشتيوانێكى مه‌عنه‌وى گه‌وره بووه بۆ رزگاركردنى شنگال و هێزى پێشمه‌رگه".
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى باسى له به‌شداريكردنى هه‌ر لايه‌نێكى ديكه‌ى له‌پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگال كرد و گوتى: "پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتى بارزانى شنگالى رزگار كردووه و پێشتريش پێشمه‌رگه به‌شداريكرد له رزگاركردنى كوبانێ، به‌ڵام ئێمه خۆمان نه‌كرده خاوه‌نى سه‌ركه‌وتنه‌كه و سه‌باره‌ت به خودى رزگاركردنى شنگال، ته‌نيا هێزى پێشمه‌رگه پرۆسه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه و پێويست ناكات هيچ لايه‌نێك خۆى بكاته خاوه‌نى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه".
له باره‌ى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه، هێمن هه‌ورامى گوتى: "حه‌شدى شه‌عبى يه‌ك فه‌رمانده‌ى هاوبه‌شييان نييه و زياتر له په‌نجا گرووپن و ده‌ستتێوه‌ردانى لابه‌لاش له ناو حه‌شدى شه‌عبى هه‌يه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيوادارين حه‌شدى شه‌عبى به پيلان ئه‌و رێكه‌وته‌يان هه‌ڵنه‌بژاردبێت بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى".
روونيشيكرده‌وه، به هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌رێمى كوردستان قبوڵى نييه حه‌شدى شه‌عبى بێته ئه‌و ناوچانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌يان لێيه.
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، له باره‌ى ناردنى پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنى ره‌ققه گوتى: "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى درووست بێت بۆ رزگاركردنى ره‌ققه ئه‌وا هه‌رێمى كوردستانيش به‌شدارى ده‌كات و پێشمه‌رگه ده‌نێردرێت و مه‌به‌ستى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئه‌و پرسه ئه‌وه بووه".
هێمن هه‌ورامى له باره‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌وه گوتى: "ئێمه نيگه‌رانيين له‌وه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى پێگه‌ى كورد ره‌چاو نه‌كرێت به تايبه‌تى كه ده‌بينين له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو بڕياره دانووستانى نێوان به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و رژێم به‌ڕێوه‌بچێت و له ئاستى ناوخۆشدا، په‌يه‌ده مۆنۆپۆڵى رۆژئاواى كوردستانى كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه نيگه‌رانيين له مۆنۆپۆڵى په‌يه‌ده و ده‌بێت په‌يه‌ده ده‌ست له‌و سياسه‌ته‌يان هه‌ڵبگرن و رێگه بده‌ن، هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر و دهۆكيش هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت هاوكارييان بكات".
له به‌شێكى ديكه‌ى هه‌ڤپه‌يڤينه‌كه‌دا، هێمن هه‌ورامى گوتى: "هه‌رلایه‌ك هاوكاری هه‌رێم بكات له‌شه‌ڕی دژی داعشدا وه‌ریده‌گرین و هاوكاری هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ین له شه‌ڕی دژی داعش".
له باره‌ى رۆڵى رووسياوه گوتى: "هاتنی رووسیا به‌و قورساییه عه‌سكه‌رییه بۆ شه‌ڕی دژی داعش، بۆ چوار ئامانج هاتووه".
سه‌باره‌ت به‌و ئامانجانه هه‌وراميى گوتى: "يه‌كه‌ميان رووسيا ده‌یه‌وێت ئاماده‌سازی بۆ ئایینده‌ی سووریا بكات و كۆمه‌ڵه شوێنێكی دياركردووه بۆ ئه‌وه‌ى قاعیده‌ی خۆی له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بپارێزێت. دووه‌ميشيان، نزيكه‌ى حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار قه‌وقازی له ریزی چه‌كدارانی داعشن ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌يه‌وێت له‌ناويان به‌رێت. سێيه‌ميش، رووسه‌كانی به‌و شێوازه سه‌ربازييه نه‌هاتبان، به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ى شه‌ش مانگ تا ساڵێك كۆتایی پێده‌هات، چونكه ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی نه‌مابوو، حزبوڵڵا لاواز ببوو، رووسیا ته‌مه‌نی ئه‌سه‌دی درێژ كرده‌وه".
سه‌باره‌ت به خاڵى چواره‌مى ئامانجه‌كانى رووسيا هه‌وراميى گوتيى: "به‌شێكى ئه‌و ململانێیه جیۆپۆله‌تیكه و په‌یامێكه بۆ ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانییان بۆ هه‌رێمی قرم و رووسيا ده‌يه‌وێت ئه‌وه بڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ستكاری ئه‌ولا بكه‌ن، ئێمه‌ش ده‌توانین ده‌ستكاری شوێنه‌كانی دیكه بكه‌ین".
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتيى ديموكراتى كوردستان، هێمن هه‌ورامى باسى له هاتنى رووسيا كرد و گوتى: "پێشوازی له هاتنی رووسیا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كان بێت، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، له نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیدایه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى شه‌ڕى داعشه‌وه گوتى: "گۆڕانكاری له رایگشتی وڵاتانی جیهان هاتووه‌ته ئارا بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه به كرده‌وه شه‌ڕ له دژی داعش ده‌كه‌ن، له رووی زه‌مینییه‌وه ده‌ركه‌وتووه پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووه".
روونيشيكرده‌وه، "له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی سه‌ربازی، هه‌واڵگری و ماددی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بووه و تاكه هێزه".
ده‌ركه‌وتووه كلیلی پاراستنی كوردستان پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمه، فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵی درووستكردنی فروانكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ریتانیاش له‌هه‌وڵدایه هێزی سه‌ربازی زیاتر به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعشدا بكات، له ناوه‌نده‌كانی دونیادا باس له دایكبوونی رۆژهه‌ڵاتێكی نوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لاڤرۆڤ و كیری ناتوانن ببنه سایكس و پیكۆ".
هێمن هه‌ورامى باسى له پرسى سه‌ربه‌خۆى كوردستانيش كرد و گوتى: "ئێمه كار بۆ درووستكردنى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ين و به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی نێوخۆی كوردستان رێگری له سه‌ربه‌خۆیی كردووه".
ده‌قى هه‌ڤپه‌يڤينه‌كه: