ئه‌مه‌ريكا سه‌ربه‌خۆيى وه‌ك ديارى پێشكه‌ش ناكات
K24 -هه‌ولێر
به‌يان سامى عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رنامه‌ى هه‌ڤپه‌يڤينى كوردستان 24 رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا له ئاستێكى باش دايه، به‌تايبه‌تى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى وايكرد زياتر ئه‌و په‌يوه‌ندييه به‌هێز بێت و كورد له ئه‌مه‌ريكا نزيك بێته‌وه.
له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كورد و ئه‌مه‌ريكا، به‌يان سامى عه‌بدولره‌حمان، گوتى: "په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا گه‌يشتووه‌ته ئاستێكى به‌رز، ئه‌مه‌ريكا پشتى كورد و كوردستان ده‌گرێ، له‌و چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا هاته هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆ جارى دووه‌مه دێته كوردستان، كه خۆى له‌خۆيدا ئه‌مه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه‌ريكا چۆن ده‌ڕوانيته كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هه‌رێمێك ده‌ڕوانێته كوردستان، ئه‌مه‌ريكا سووريشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه عێراق وه‌ك خۆى بمێنێ، به‌ڵام له‌وه گه‌يشتوونه كه ئامانجى كورد چييه، و ده‌يانه‌وێ سيسته‌مى فيدڕاڵى جێ‌گير بێت له‌نێوان هه‌ردوولادا".
له‌باره‌ى ناردنى چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه، روونيى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا باش له‌وه ئاگاداره كه چه‌كه‌كان به‌ته‌واوى ناگاته ده‌ستى پێشمه‌رگه و له‌لايه‌ن به‌غداوه، چونكه به‌غدا ناوێرى ئه‌و چه‌كانه راسته‌وخۆ بداته پێشمه‌رگه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه به‌شێك له ئه‌ندامانى كۆنگرێس پيشتيوانى له هه‌رێمى كوردستان له‌وه‌ى كه راسته‌وخۆ پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكرێت، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێ ئه‌مه‌ريكا ناڕه‌حه‌ت بكه‌ين له به‌ر به‌شه‌كه‌ى ديكه، چونكه باراك ئۆباما زۆر يارمه‌تى هه‌رێمى كوردستانى داوه له رێگه‌ى ئه‌و فڕۆكه جه‌نگيانه‌ى كه پێشى به پێشڕه‌وى چه‌كدارانى داعش گرتووه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، په‌يوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و كۆشكى سپى و ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى ئه‌مه‌ريكا له پله‌يه‌كى باش دايه.
روونيشى كرده‌وه: "ئاشتۆن كارته‌ر چه‌ندين جار به بارزانى گوتووه پشتڕاست بن ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ ئێوه‌يه و هه‌روه‌ها پيرۆزباى له پێشمه‌رگه و جه‌نابى سه‌رۆك كرد به‌بۆنه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى شنگال و به‌ڵێنى ئه‌وه‌شى داوه كه پشتى پێشمه‌رگه بگرێت به‌رامبه‌ر چه‌كدارانى داعش و چه‌ندين جار ئه‌م گوته‌يه‌ى دووباره كردووه‌ته‌وه بۆ جه‌نابى سه‌رۆك".
هه‌ر له‌باره‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا، گوتى: "له ئێستادا ئه‌مه‌ريكا تێگه‌يستنى زياتر هه‌يه بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان، كه‌س سه‌ربه‌خۆيى وه‌ك ديارى پێشكه‌ش ناكات و بڵێن فه‌رموو كورد ئه‌مه سه‌ربه‌خۆييه، به‌ڵام پيويسته ئێمه كارى له‌سه‌ر بكه‌ين و بتوانين پارێزگارى له‌خاك و نيشتمانى خۆمان بكه‌ين و خزمه‌تى زياتر په‌نابه‌ران بكه‌ين، گرنگترين شت كه ئێمه له‌لاى ئه‌مه‌ريكا به‌رز ده‌رخێنێت بريتييه له‌وه‌ى كه كورد هيچ جياوازييه‌كى له‌نيوان مه‌سيحى و موسڵمان و ئێزدى و ئايينه‌كانى ديكه نه‌كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ ئه‌مه‌ريكا، وايكرد هه‌رێمى كوردستان زياتر له ئه‌مه‌ريكا نزيك بێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيشيان، ئه‌نجامه‌كه‌ى باش بووه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانى باسى مێژووى بزووتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى كوردى بۆ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا باس كرد و سه‌ربه‌خۆيى كوردى وه‌كو مافێكى شه‌رعى ناساند.
گوتيشى ئه‌مڕۆ ئێمه خه‌ريكه له‌گه‌ڵ رابردوو زۆر جياوازيمان هه‌يه به‌جۆرێك له ئێسته‌دا زۆر له پرسى سه‌ربه‌خۆيى نزيك بووينه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكدا باس له شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش و پێشمه‌رگه و قه‌يرانى دارايى له هه‌رێمى كوردستان و ئاواره‌كانى كوردستان و پرسى سه‌ربه‌خۆيى كراوه.
هه‌ر له‌باره‌ى پرسه ناوخۆييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵويستى ئه‌مه‌ريكا له‌و باره‌يه‌وه، گوتى: "ئه‌مه‌ريكا به ئاشكرا ناڵى ئێمه پشتگيرى فڵانه حيزبين، به‌ڵام ئه‌وان چاويان له‌وه‌يه كه كورد يه‌كگر بێت بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه ئارامى به‌خۆيه‌وه ببينێ و ئه‌و ئارامييه‌ى كه هه‌يه نه‌شێوێ".