ئێستا عێراق يه‌كپارچه نييه
K24- هه‌ولێر
سكرتێرى گشتى پارتى سۆسياليستى ديموكراتى كوردستان، له هه‌ڤپه‌يڤينێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى كوردستان 24 رايگه‌ياند، پێويسته كورد يه‌ك ده‌ست و يه‌ك ده‌نگ و يه‌ك هه‌ڵوێست بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى رووبه‌ڕووى دوژمن ببێته‌وه و له ئێستاشدا باش‌ترين هه‌له بۆ كورد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆيى خۆى وه‌رگرێت و داواى بكات.
محه‌مه‌د حاجى محموود، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك ده‌وروبه‌رى، له‌بارى خوێندنه‌وه‌ى بۆ بارودۆخى ئێستا كوردستان، گوتى: " ارودۆخى كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌موو ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش له‌سه‌ر كوردستان و جه‌بهيه‌كى دوورودرێژى زياتر له هه‌زار كيلۆمه‌ترى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه، به‌جۆرێك ئه‌مه بۆ ساڵ و نيوێك ده‌چێت كوردستان خوێنى له‌و پێناوه له‌به‌ر ده‌ڕوات، ئه‌مانه هه‌مووى وايكردووه كورد ببێته فاكته‌رێكى به‌هيزى ناوچه‌كه و چونكه بارودۆخى ناوچه‌كه سه‌رتاپاى ئاڵۆزه، هه‌روه‌ها رووداوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه له‌وه ده‌رچووه كه ته‌نيا ده‌وڵه‌تێك چاره‌سه‌رى بكات يان دوو ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌كو ئاشكرايه ئه‌مه‌ريكا زياتر له 50 ده‌وڵه‌ت هاوپه‌يمانيه‌تى ده‌كات، له‌لايه‌كى ديكه رووسيا له‌گه‌ڵ چه‌ندين ده‌وڵه‌تى ديكه هاوپه‌يمانى ده‌كات، جگه له‌مه‌ش سعووديه‌ش 30ى ده‌وڵه‌تى هاوپه‌يمانيه‌تى ده‌كات، بۆيه شتكه له‌وه ده‌رچووه، كورد له‌ماوه‌ى ساڵ و نيوێك به تێپه‌ڕبوونى به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا توانيويه‌تى ده‌ستكه‌وتێكى مه‌زن له سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ره‌ى جه‌نگدا تۆمار بكات".
له‌باره‌ى پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد و درێژه‌پێدانيان، روونيكرده‌وه، كه كورد تا ئێستا جوگرافيه‌كى سياسيى نييه، به‌ڵام له‌رێگه‌ى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵ و نيوه‌دا به‌ده‌ستى هێناوه به‌جۆرێك كه بووه‌ته باڵانسێكى گه‌وره‌ى ناوچه‌كه، ئه‌مه وايكردووه وڵاته زلهێزه‌كانى دونيا كێبڕكێانه له‌سه‌ر نزيكبوونه‌وه‌ى كورد، بۆيه كورد پێويسته له ئێستادا ناوماڵى خۆى يه‌كبخات و يه‌ك ده‌نگ و يه‌ك هه‌ڵوێست بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له ئاستى ئه‌و رووداوه گه‌ورانه دابێت، كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌يه، جگه له‌مه‌ش پێويسته كورد له‌وه ئاگادار بێت جارێكى ديكه له دواى داعش جوگرافياى سياسى داده‌ڕێژرێته‌وه.
گوتيشى: "كورد تاوه‌كو ئێستا براوه بووه به‌ڵام ئه‌و براوه‌ييه ره‌نگه له په‌يوه‌ندييه سياسيى و سه‌ربازيى و ديبلۆماسيدا سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌گه‌رچى لايه‌نى ياسايى بۆ ئێمه گرنگه، بۆيه پێويسته له‌رووى ياسياييه‌وه پێويستمان به پشتيوانى ياسايى هه‌بێت كه ئه‌مێش به رێككه‌وتنى سياسى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى پته‌وبوونى يه‌كڕێزى و چۆنيه‌تى پته‌وبوونى يه‌كڕيزى ماڵى كورد، گوتى: "هێشتان كورد ماويه‌تى، ئه‌گه‌رچى له هه‌نگاوه‌كانيدا تا ئێستا باش هاتووه، ئه‌گه‌ر سه‌يرى وڵاتێكى وه‌كو ئه‌مه‌ريكا بكه‌ين، كه يه‌كێكه له زلهێزه‌كانى جيهان، پێويستى به‌چه‌ندين وڵات هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانى لێ بكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌يمه‌نه‌يه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه له ئاستى جيهاندا، هه‌روه‌ها رووسيا كه يه‌كێكه له‌و جه‌مسه‌رانه‌ى كه پێويستى به به چه‌ندين هاوپه‌يمانى هه‌يه بۆ سعوودياش به هه‌مان شێوه، ئه‌ى باشه كورديش پێويستى به‌وه نييه خۆى رێك بخات و ناوماڵى خۆى رێكبخات و يه‌ك هه‌ڵوێستى سياسى هه‌بێت".
له‌درێژه‌ى قسه‌كانيشدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه پێشمه‌رگه هه‌ر شوێنێكى بوێت ده‌توانێ ئازادى بكات، به‌ڵام ره‌نگه كه‌رسته‌ى چه‌كى پێويستى له ژێر ده‌ست دانه‌بێت، ئه‌گينا دوژمن ناتوانێ چۆك به پێشمه‌رگه دابدات، ئه‌گه‌رچى يارمه‌تى و كۆمه‌كى پێشمه‌رگه كراوه، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى پێشمه‌رگه نييه، چونكه چه‌كه‌كانى وه‌كو پێويست نييه، له‌به‌رئه‌وه‌ى دوژمن زۆربه‌ى چه‌كه به‌هێزو پێشكه‌وتووه‌كانى هێزه‌كانى عێراق بۆ ماوه‌ته‌وه بۆيه ده‌توانێ هێرش بكات.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، پێويسته له‌سه‌ر كورد خۆى داواى سه‌ر به‌خۆى بكات، نابێ چاوه‌ڕى بكات، به‌تايبه‌تى له ئێستادا هه‌لێكى له‌باره ئه‌گه‌ر درزى تێنه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره كورد سه‌ربه‌خۆيى وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ى يه‌كپارچه‌ى عێراقيشه‌وه گوتى: "ئاشكرايه كه عێراق ئێستا يه‌ك پارچه نييه، به‌ڵكو سێ پارچه‌يه كه بريتين له (كورد و سوننه و شيعه)، واتا ئێستا عێراق سێ به‌شى جياوازه هه‌رهه‌مووشيان حكووتى خۆيان هه‌يه".