شه‌ڕ له نێوان ئێران و سعووديه‌دا روونادات
K24 - هه‌ولێر:
ئیدمۆند غه‌ریب نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له باره‌ی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش سعوودیه و ئێران، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌چێت و ره‌نگه توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له نێوان سعوودیه و ئێران، به‌ڵكو له‌نێوان هاوپه‌یمانانی هه‌ردوو وڵات ئاڵۆزتربوونه".