ئێران دواى رێككه‌وتننامه‌ى ناووكى له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا لاواز بووه
K24- هه‌ولێر
عه‌بدوڵڵاى موهته‌دى، سياسه‌تمه‌دارى كورد و سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕانى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران له هه‌ڤپه‌يڤنێكى تايبه‌ت سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رۆڵى ئێران له‌و نێوه‌نده‌دا گوتى: "رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه نوقمى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى زۆر گه‌وره بووه، چه‌ندين قۆناخيشى به‌خۆيه‌وه بينييوه، ئێستاش كێشه‌كان زياتر له‌سه‌ر سووريا و داعش و شه‌ڕى دژه تيرۆر چڕكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ديارده‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه شته‌كان وه‌كو خۆى نامێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به رۆڵى حيزبه كوردييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ ئێران گوتى: "ئێمه وه‌كو حيزبه‌كان رۆڵێكى گرنگمان هه‌يه له‌و مه‌يدانه‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكومه‌تێك هه‌ڵسوكه‌وتێك ده‌كه‌ين كه له‌وپه‌ڕى تۆتاليتاريدا حكوم ده‌كات كه رێگه به حيزبه‌كان نادات بوونى هه‌بێت و هه‌ڵبژاردنێكى ئازادانه تێيدا ئه‌نجام بدرێت و هيچ بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌ربڕينى بۆچوونێكى ئازادانه ره‌چاو ناكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئێران له‌دواى مۆركردنى رێككه‌وتننامه‌ى ناووكى، له‌رووى سياسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنى ناوخۆدا به‌ره‌و لاوازى رۆشتووه و به‌جۆرێك له ئێستادا كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاره‌وه و درزى زۆرترى تێكه‌وتووه، هه‌ر بۆيه‌ش ئێمه دژى رێككه‌وتننامه‌كه نه‌بووين".