دەمانەوێت ھاوكاری زیاتر بۆ ھەرێمی كوردستان كۆ بكەینه‌وه
K24 - داڤوس:
عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤوس رایگەیاند: "لەو كۆڕبەنده‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن ھاوكاری زیاتر بۆ ھەرێمی كوردستان كۆ بكه‌نه‌وه".
عەلی سندی گوتی: "لە حەوت پانێڵی سەرەكیدا بەشدار دەبین جگە لەوەش دەتوانین بەشداری لە گفتوگۆكانی دیكەدا بكەین، بابەتەكانیشدا جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر رەوشی ھەرێمی كوردستان, وەك شەڕی داعش و باری مرۆیی ھەرێمی كوردستان، كە 1 ملیۆن و 800ھەزار پەنابەر و ئاوارەیی عێراقی و سووری لە خۆگرتووە، ھەروەھا بارودۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان، كە لە ئێستادا بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشی قەیران بووە و دەمانەوێت لەو كۆڕبەندە داوای ھاوكاری زیاتر بكەین بۆ ھەرێمی كوردستان".