رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆ هێنا
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، جگێری سكرتێری گشتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشی پێشمه‌رگه بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی و چاره‌سه‌ركردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "كێشه‌كانی پێشمه‌رگه به ته‌نها به ئێمه چاره‌سه‌ر نابێت و پێویسته له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرای كوردستانیش كۆببینه‌وه".
له باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئیستادا د. به‌رهه‌م له‌به‌غدایه نه‌یتوانی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بكات".