تێگه‌یشتنی ئێستای رۆژئاوا جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلامه له تیرۆر
K24 - هه‌ولێر:
بارزان فه‌ره‌ج، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رایگه‌یاند، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێستا له رۆژئاوادا له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه، هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گروپه توندڕه‌و و تیرۆریستانه‌ی جیابكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "فه‌ره‌نسا باجی ئه‌و به‌هایانه ده‌دات كه دوو سه‌ده به‌ر له ئێستا كاری بۆ كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌ره‌نسا وڵاتێكه له‌سه‌ر سیسته‌می سیكۆلاریزم درووست بووه و گوتی: "له دوای رووداوه‌كه‌ی شارلی هیبدۆ، فرانسۆ هۆلاند گوتی هێرشكرایه سه‌ر گرنگترین به‌هاكانمان ئه‌ویش ئازادییه".