حكوومه‌ت بۆ چاكسازی 100 بڕیاری ئاماده‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی وۆركشۆپی حكوومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كی وۆركشۆپه‌كه ئه‌وه‌یه بتوانرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 گوتی: "پێشنیارێكی زۆر بۆ پرسی چاكسازی دران، بڕیاره‌كانی چاكسازی خۆیان له 100 بڕیاردا ده‌بیننه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی مووچه خۆرانه".