مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كوردانی به‌غدا خراپه
K24 - به‌غدا:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ڕێگه‌ی نامه و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیه‌وه، هه‌ڕه‌شه له كورده‌كانی نیشته‌جێی شاری به‌غدا ده‌كرێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌كرێن، چ له‌ڕێگه‌ی فڕێدانی نامه یان په‌یوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی.
له نامه و په‌یوه‌ندیه‌كانیشدا داوای هه‌رچی زوو به‌جێهێشتنی ئه‌و شاره له كورده‌كان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له شاری به‌غدا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له ناوچه‌كانی كیفاح و جه‌میله و شاری سه‌دره‌وه په‌یوه‌ندیان به نووسینگه‌ی كوردستان 24ەوە كردووه، كه چه‌ندین جاره هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه، گه‌ر ئه‌و شاره جێ نه‌هێڵن، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خه‌راپی لێده‌كه‌وێته‌وه.