په‌رله‌مان ببووه به‌شێك له كێشه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری پارتی سۆسیالیستی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له هیچ رووێكه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌غداوه نه‌ماوه.
له باره‌ی ئه‌و سێ بژارده‌یه‌ی كه پێشتر، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان, خستبوویه به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، گوتی: "مانه‌وه‌ی بارزانی تا 2017 باشترین بژارده‌یه".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان گوتی: "هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدارییان كردبا باشتر ده‌بوو، هیچ كێشه‌یه‌ك له دووره‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت".
له باره‌ی كاری حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له ماوه‌ی رابردوودا، گوتی: "ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له رابردوو كردی و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، نابێت له داهاتوو دووباره بكرێته‌وه".
گوتیشی: "حكوومه‌ت بنكه‌ی فراوان نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ره‌وه‌ی فراوان بوو".
له باره‌ی له‌كاركه‌وتنی په‌رله‌مانیشه‌وه گوتی: "له‌م خووله‌دا په‌رله‌مان ببووه به‌شێك له‌كێشه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت په‌رله‌مان بخرێته‌وه سه‌ر كار و ده‌ست به ئیشه‌كانی خۆی بكاته‌وه".