ئه‌و مادده تیشكده‌ره چییه مه‌ترسیی هه‌یه بكه‌وێته ده‌ست داعش؟
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاگاداره مادده‌یه‌كی تیشكده‌ر له كۆگاكانی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق دیارنه‌ماوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "زانیاری‌یان پێگه‌یشتوه، له تشرینی دووه‌می 2015، مادده‌یه‌كی تیشكده‌ر له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مباركردن له نزیك به‌سره‌ی باشووری عێراق، دیارنه‌ماوه".
عێراق، ئاژانسیی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئاگاداركردووه‌ته‌وه: "له كۆتاییه‌كانی 2015، زیاتر له 10 گرام له مادده‌ی هاوشێوه‌ی تیشكده‌ری ئیریدیۆم كه بۆ (چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به‌كاردێت)، دیارنه‌ماوه".
"مه‌ترسیی به‌كارهێنانی ئه‌و ماده‌ه‌یه وه‌ك چه‌ك له‌لایه‌ن داعش یان گرووپه‌كانی دیكه"
به‌رپرسانی عێراق، هۆشدارییاندا: "ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده تیشكده‌ره بكه‌وێته ده‌ست داعش یان هه‌ر گرووپێكی دیكه، له‌وانه‌یه وه‌ك چه‌ك به‌كاربهێندرێ"، به‌ڵام مارك تۆنه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێ ببنه خاوه‌نی ئه‌و مادده‌یه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌رده‌وام چاودێریی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه‌ش، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پڕۆسه‌كانی گه‌ڕانیان به دوای ئه‌و "مادده زۆر مه‌ترسیداره" چڕكردووه‌ته‌وه، ئاژانسیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمیش دووپاتیكرده‌وه: "بۆ به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه، عێراق داوای هاریكاریی له‌و رێكخراوه نه‌كردووه".
"مادده‌كه له نێو جانتایه‌ك هه‌ڵگیرابوو"
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئاژانسیی رۆیته‌رز، ئاشكرایكردووه: "ئه‌و مادده تیشكده‌ره له نێو جانتایه‌ك به‌قه‌د قه‌باره‌ی لاپتۆپێك له دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌سره، هه‌ڵگیرابوو، هی كۆمپانیای ویزه‌رفۆردی ئه‌مریكیی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وت بووه"، ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌ش رایگه‌یاندووه: "ئه‌و مادده‌یان نه‌بووه و كۆنتڕۆڵی ئه‌و ماددانه و دامه‌زراوه‌كه‌ش كه مادده‌كه‌ی تێدابووه، له ده‌ستی ئه‌واندا نه‌بووه".
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كان: "ئه‌و مادده‌یه هی كۆمپانیای ئێس جی ئێس توركییه، كه باره‌گاكه‌ی له ئیستامبوڵه، مادده‌كه‌ش له نێو ئامێرێكدابووه كه به به‌كارهێنانی تیشكی گاما، تێكچوون و تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی ناو بۆڕییه‌كانی نه‌وت و گازی ده‌دۆزییه‌وه"، لای خۆیه‌وه‌ش به‌رپرسێكی ئه‌و كۆمپانیا توركییه له عێراق ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدا.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له به‌سره كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "ئامێره‌كه بڕی 10 گرام ئیریدیۆم-192 تێدابووه، كه هاوشێوه‌ی تیشكده‌ری ئیریدیۆمه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێندرێ".
ئاژانسیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌و مادده‌یه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی تیشكده‌ری پله‌دوو پۆلێن كردووه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك یان چه‌ند كاتژمێرێك لێی نزیكبیته‌وه، تووشی پێكانت ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش زیاتر دووچاری مادده‌كه بیت و بگاته چه‌ند رۆژێك، له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردن.
"بۆمبی پیس"
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئاسایشیی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه، نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی: "ئه‌و مادده تیشكده‌ره بۆ به‌كارهێنانی (بۆمبی پیس) به‌كاربهێندرێ".
جیاواز له بۆمبی ئه‌تۆمیی كه به‌هۆی دابه‌شبوونی ناوكی مادده‌ی تێدا رووده‌دا، تا توندترین ته‌قینه‌وه دروستبكات، به‌ڵام (بۆمبی پیس) مادده‌ی تیشكده‌ر و ته‌قه‌مه‌نی ئاسایی تێدایه، بۆ پیسكردنی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو به تیشك به‌كارده‌هێندرێ.
به‌رپرسێكی ئه‌منیش له عێراق مه‌ترسیی خۆی نیشاندا: "ئه‌و مادده‌یه بكه‌وێته ده‌ست داعش" و گوتی: "به ئاسانی ده‌توانن، مادده‌كان بۆ دروستكردنی بۆمبی پیس به‌كاربێنن"، به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانیش: "هه‌تا ئێستا به‌ڵگه نییه كه ئه‌و مادده‌یه كه‌وتبێته ده‌ست داعش".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی عێراق گوتی: "لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌وانه‌ی مادده‌كه‌یان دزیوه، شاره‌زای دامه‌زراوه‌كه و مادده‌كه‌ش بوونه، ده‌رگاكان نه‌شكێندراون، به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه به زه‌بری هێز چووبنه ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی مادده‌كه‌ی تێدا هه‌ڵگیراوه".
لای خۆیه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری كرده‌كانی كۆمپانیای (ته‌عز)ی عێراق بۆ كاروباری ئه‌منیی، كه ئه‌ركی پاراستنی مادده‌كه و دامه‌زراوه‌كه‌شی پێ سپێردرابوو،ره‌تیكرده‌وه لێدوان بدات و گوتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رێنماییان كردوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه نه‌ده‌ن".
گوته‌بێژی پڕۆسه‌كانی به‌سرهش ئاشكرایكرد: "سوپا و پۆلیس و هه‌واڵگریی عێراق، شه‌و و رۆژ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مادده دزراوه ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: بی بی سی عه‌ره‌بی
و: موحسین حوسێن