قه‌یرانی سیاسی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌سه‌ر چاكسازی هه‌یه‌

دڵشاد شه‌هاب
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ حكوومه‌ت، لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌.

له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا لێكتێگه‌یشتن دروست بێت.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، ئاماژه‌ به‌ قه‌بووڵكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راستییه‌كان داوه‌.

دڵشاد شه‌هابی گوتیشی: "قه‌یرانی سیاسی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌سه‌ر چاكسازی و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت هه‌یه‌".