ناكرێت بڵێین شه‌ڕ هه‌یه گفتوگۆ ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ناكرێت بڵێین به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له سووریا به‌رده‌وامه، ناتواندرێت گفتوگۆكانی ئاشتی ده‌ست پێبكرێت.
ستیڤان مانسفیڵد، نووسه‌ری كتێبی (په‌ڕجووی كوردان - Miracle of The Kurds)، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "نه‌ده‌كرا نوێنه‌ری كورد له جنێڤ 3دا به‌شداری پێنه‌كرێت و ئه‌وه‌ش كارێكی ناخۆشه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئه‌مه‌ریكاش خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌مان هه‌ستی منییان هه‌یه، به‌ڵام به‌شدارینه‌كردنی نوێنه‌رانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه مانای ئه‌وه نییه، گفتوگۆكان له به‌رژه‌وه‌ندی كورداندا نییه.