به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه ئاگاداری قوربانیدانه‌كانی كوردن
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین".
هه‌ورامی له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی گوتی: "قه‌یرانی دارايى له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وانیش، شه‌ڕی داعش، هاتنی ژماره‌یه‌ك زۆری په‌نابه‌ر، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا".
هێمن هه‌ورامی دووپاتیشی كرده‌وه هیچ یه‌كێك له‌و هۆكارانه له ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندا نین و ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش نه‌بان، ئه‌و قه‌یرانه داراییه سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا.
له باره‌ی رۆژئاوای كوردستانیشه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای كرد یه‌كگرتوو بن و هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ره‌وانه‌ی كۆبانێ كرد.