بانكی ناوه‌ندیی: عێراق پێویستی به پێنج ترلیۆن دیناره
K24 ـ هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق خه‌رجیه‌كانی كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه و بۆ مووچه پێویستی به پێنج ترلیۆن دیناره.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، عه‌لی عه‌لاق گوتی: "بۆ دابينكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێداویستییه گرنگه‌كان، حكوومه‌ت پێویستی به پێنج ترلیۆن دیناره".
عه‌لاق گوتیشی: "ئه‌و پێنج ترلیۆن دیناره، به داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ته‌نیا دابینناكرێت، به‌ڵكو به دڵنیاییه‌وه به رێگای قه‌رزی حكوومیه‌وه ده‌بێت كه ئێستا حكوومه‌ت په‌نای بۆ بردووه".
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دابه‌زینی نرخی نه‌وت فشارێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ده‌رامه‌تی ئابووری دروستكردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاستی رێژه‌ی خه‌رجی حكوومی كه‌می نه‌كردووه.
عه‌لاق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاتێك قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان هاوتای بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نا‌بێت، ده‌بێته هۆی كڕینی بڕێكی زیاتری دۆلار و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دراوی بیانی و په‌نابردن بۆ قه‌رزكردن.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و پشتبه‌ستن به فرۆشتنی نه‌وت وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات، عێراق گرفتارى كورتهێنانی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵ بووه. سه‌رباری ئه‌وه به‌هۆی بێ به‌رهه‌می سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ، "پێشبینی ده‌كرێت له‌باره‌ی دابنكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، حكوومه‌تی عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ببێته‌وه".
سەرچاوە: سۆمەرییە نیوز، ئا: ن. ف.