كۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەكان ھیچ خاترانه‌كی تێدا نەبووه‌

محەممەد رەئوف
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، محەممەد رەئوف لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی باسی رۆژ لە كوردستان 24 رایگەیاند: كۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەكان ھیچ خاترانه‌يه‌كی تێدا نەبووە، بۆ ھیچ لایەنێكی سیاسی.

محەممەد رەئوف راشیگەیاند: كۆبوونەوەی مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان زۆر شەفاف بووە، قسەی راشكاوانەی تێدا كراوە، ھیچ خاترانەیەكی بۆ ھیچ كەس و لایەنێك تێدانەبووە بۆئەوانەی بەشداری كۆبوونەوەكە بوون و ئەوانەی كەبەشدار نەبوون.

محەممەد رەئوف گوتیشی: باسی دۆخی كوردستان لە رووی نێودەوڵەتی و شەڕی داعش قەیرانی ئابووریی ولە رووی ناوچەیی و دۆخی ھاووڵاتیان و پرسی ریفراندۆم و رایگەیاندنی دەوڵەت و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بەراشكاوانە قسە لە سەر ھەموو بابەتەكان كراوە .