پاپا فره‌نسیس: ترامپ له ئێمه نییه
K24 - هه‌ولێر:
پاپا فره‌نسیس، له‌ناو فڕۆكه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌كیسكه‌وه بۆ ئیتاڵیا، له‌كاتی قسه‌كردنیدا بۆ سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه‌كه گوتی: "به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی له دژی په‌نابه‌رانه‌وه، چیدیكه دۆناڵد ترامپ ناتوانێت بڵێت من كریستیانم".
پێشتر به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له دژی په‌نابه‌ران و بانگه‌شه‌ی دروستكردنی دیوار بۆ راگرتنی لێشاوی په‌نابه‌ران، ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری و كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئایینییه‌كانی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
پاپا فره‌نسیس له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له باره‌ی پاڵاوتنی له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كاندا گوتی: "كه‌سێك بیه‌وێت له جیاتی دروستكردنی پردێك بۆ په‌نابه‌ران، دیوارێك بنیات بنێت، ئه‌و كه‌سه كریستیان نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ شتێكی وا له ئینجیل‌دا نه‌هاتووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به ده‌نگدانه‌كه‌وه نییه و ده‌ست له‌و كاره وه‌رنادات و گوتی: "ته‌نها ده‌ڵێم ترامپ كریستیان نییه".
پێشتریش ترامپ ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی پاپا فره‌نسیس كردووه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و گومانی له ئاراسته‌ی سیاسی پاپا هه‌یه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له جیاتی دانانی ته‌لی دڕكاوی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، دیوارێكی گه‌وره دروستده‌كه‌م".
ده‌سه‌ڵاتی ڤاتیكانیش رایانگه‌یاند، پاپا وه‌ك پیاوێكی سیاسی قسه ناكات و به‌ڵكو ئه‌و پیاوێكی ئایینی كریستیانه.
سه‌رچاوه: AFP
ا.م.ب