هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه باسیان له گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كانی ناو حكوومه‌ت كرد
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوێنێ له كۆشكیی سه‌رۆكایه‌تی سه‌لام له به‌غدا كۆبوونه‌وه و تاوتوێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناو حكوومه‌تیی عێراقییان كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووپاتیانكرده‌وه: "پێویسته چاكسازییه‌كان بكرێن به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه گونجاوبن، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و ئابووریی و گه‌نده‌ڵیش چاره‌سه‌ربكرێن و كوتله سیاسییه‌كانیش له‌مه‌دا هاوكاربن".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق، هه‌رسێ سه‌رۆك دیراسه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقیشیان كردووه، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانیی سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگی دژی داعش و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و خۆبه‌ختكارانی هۆزه‌كان، دژی چه‌كدارانی داعش به ده‌ستیان هێناوه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی فراوانكردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یان، تاوتوێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: "پێویسته بڕیاری ئه‌منی و سه‌ربازی یه‌كگرتوو بێت و له ده‌ست فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌چه‌كداره‌كان بێ و چه‌كیش ته‌نها به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێ".
دووپاتیشیكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: "ده‌بێ كوتله سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هاریكاریی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران بكه‌ن، له پێناو خێرایی پێگه‌یاندنی پڕۆژه یاسا و هه‌مواركردنه‌وه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن، تا به خێرایی په‌سه‌ندبكرێن".
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه رێككه‌وتن، پێویسته كۆبوونه‌وه خولییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبێ، بۆ ئه‌وه‌ی سازانی سیاسیی بكرێت و رێوشوێنه جێبه‌جێكاریی و یاسادانانه‌كان خێراتر بكات.
و: موحسین حوسێن