رۆی كین، زۆر سه‌یر باسی هازارد ده‌كات!!
K24 ـ هه‌ولێر
ئیدین ھازاردی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، ئەم وەرزە بە ئاستێکی زۆر خراپ دەردەکەوێت، لە دوایین لێداوانی ھازارد گوتی کە دەیەوێت یانەی چێڵسی جێ بھێڵێت.
رۆی کینی ئەستێرەی پێشووی مانچستەریونایتد و شیکەرەوەی وەرزشی کەناڵی (ئای تی ڤی) بەریتانی رەخنەی لەو ھەڵوێستەی ھازارد گرت و گوتی من تێ ناگەم بۆچی وەرزی رابردوو بۆ پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی نوێ کردەوە و کەچی ئێستا دەڵێ ئەو یانەیە بەجێ دەھێڵم.
کین ده‌شڵێت: هازارد وەک منداڵی ساوا مامەڵە دەکات، ھەرکات شوێنێکی بەدڵ نەبێت گوێ نادات بەھیچ شتێک و دەڵێ دەڕۆم.
ڕۆی كین ـی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن ئیرله‌نداییه و له نێوان ساڵانی 1993 تا 2005 یاریی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، ئێستایش وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی وه‌رزشی كار ده‌كات.