عه‌فرین پێویستی به یارمه‌تی پزیشكیی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، تۆپخانه‌كانی توركیا، شارۆچكه‌ی ئه‌عزاز و كانتۆنی عه‌فرین له باكووری حه‌له‌ب و رۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ناوچه‌كه بوونه‌ته قوربانی.
جه‌مال عه‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ریشسپیانی ده‌ڤه‌ری شه‌هبا به كوردستان24 راگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌فرین گه‌مارۆدراوه، له ئه‌نجامی تۆپخانه‌كانی توركیاش چه‌ندین كه‌س برینداربوونه، نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین پێویستی به ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه".
جه‌مال عه‌لۆ گوتی: "له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین ده‌رمان نییه، بۆیه داوا له رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ شاره‌كه دابین بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌مڕۆ هیچ بۆردومانێكی توركیا نه‌كراوه‌ته سه‌ر عه‌فرین، به‌ڵام دوێنێ و رۆژانی رابردوو، بۆردومان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه هه‌بووه".
ئه‌وه‌ی جێی باسه، هێزه چه‌كدارەکانی تورکیا ناوە ناوە بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) لە شارۆچکەی عەزازی سەر بە پارێزگای حەلەبی سووریا.
تۆپهاوێژەکانی ''گەردەلوول'' کە لەسەر سنووری تورکیا جێگیرکراون و دوێنێش ناوە ناوە بەردەوام بوون لە تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی یه‌په‌گه.
تۆپخانەکان پێگە و بارەگاکانی پەیەدەیان لە هەریەک لە فڕۆکەخانە و گوندی عەینەدەغنەی نیوان مینیگ، گوندی ماراناس و تەل رەفعەت کە دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای ئه‌عەزازەوە کردە ئامانج کە بەدەست چەکدارانی یه‌په‌گه‌یه‌وه.
ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند: "رۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه چەکدارانی یه‌په‌گه تەقەیان بە ئاراستەی سنووری تورکیا کرد، تورکیاش وه‌ڵامی دانه‌وه".
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندبوو: "رێگه‌ناده‌ن شارۆچكه‌ی ئه‌عزاز بكه‌وێته ده‌ست یه‌په‌گه".
په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا، به چڕیی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی كوردیان له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ئه‌عزاز له باكووری حه‌له‌ب له سووریا بۆردومانكردووه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
و: م.ح