رووسيا: توركيا هاوكارى سه‌ره‌كى داعشه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى رووسيا، توركياى به هاوكاريكردنى داعش و ته‌جنيدكردنى چه‌كداران له ريزى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه تۆمه‌تبار كرد.
مۆسكۆ رايگه‌ياند، توركيا به‌رده‌وامه له ته‌جنيد كردنى هاووڵاتييانى كۆماره‌كانى يه‌كێتيى سۆڤييه‌تى جاران بۆ ئه‌وه‌ى له ريزى رێكخراوى داعشدا بچنه سووريا و شه‌ڕ بكه‌ن.
رۆژى پێنجشه‌ممه 18ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، ناوه‌ڕۆكى نامه‌يه‌كى رووسيا ئاشكرا بوو كه بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ناردووه و تێيدا ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئاراسته‌ى توركيا كردووه.
تۆمه‌تباركردنه‌كه له كاتێكدايه، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته تا دێت روو له ئاڵۆزى زياتر ده‌كات.
پێشتريش مۆسكۆ ئه‌نقه‌ره‌ى به ئاسانكاريكردن بۆ تيرۆريسته‌كان تۆمه‌تبار كردوو.
له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى له توركيا ده‌گيرێت، كه كارئاسانيكردووه بۆ په‌ڕينه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له سنووره‌كانييه‌وه بۆ ناو خاكى سووريا.
نامه‌كه‌ى رووسيا بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى مێژووى 10ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016ى به‌سه‌ره‌وه‌يه و تێيدا هاتووه: "نوێنه‌ره‌كانى رێكخستنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به يارمه‌تيدانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركيا (ميت)، تۆڕێكى فراوانيان له ئه‌نتاڵياى توركيا درووستكردووه به مه‌به‌ستى ته‌جنيد كردنى گه‌نجان و په‌ڕينه‌وه‌يان بۆ توركيا و ئه‌و گه‌نجانه له وڵاتانى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى جارانه‌وه هاتوون و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه توركيا بيه‌وێت ره‌وانه‌ى رووسيايان بكاته‌وه".
نامه‌ى رووسيا ليستێك ناوى تێدايه كه ته‌جنيد كراوون و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى قيرغستان و ئازه‌ربايجان و قه‌وقازى رووسيان.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا، ئاشكرا كراوه، ئه‌و جه‌نيد كردنه زۆرتر له زيندانه‌كانى توركيا روويداوه و زيندانيكراوه‌كان فريو ده‌درێن و به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان پێده‌درێت ئه‌گه‌ر رازى بن كار له‌گه‌ڵ گرووپه تيرۆريستييه‌كان بكه‌ن، ئه‌وا رزگار ده‌كرێن و پارێزه‌ريان بۆ ده‌گيرێت و شوێنيان بۆ دابين ده‌كرێت و له‌و رووه‌شه‌وه دادگاكانى توركيا هاوكاريان ده‌كه‌ن.
رووسيا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، له ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2015دا توركيا هه‌زار چه‌كدارى ده‌وڵه‌تى ئيسىلامى ئاماده كردووه و ئه‌و چه‌كدارانه كه زۆربه‌يان له ئه‌وروپا و ئاسياى ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌يشتبوونه توركيا له رێگه‌ى غازى عه‌نتابه‌وه ره‌وانه‌ى سووريا كراوون.
هه‌روه‌ها مۆسكۆ، ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركياى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه له كۆتايى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015ه‌وه هاوكارى چه‌كدارانى داعشى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له سوورياوه بيانگوازێته‌وه بۆ يه‌مه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فڕۆكه‌خانه سه‌ربازييه‌كانى توركيا به‌كارهێنراوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ