يه‌كێتيى ئه‌وروپا بۆ رووسيا: ده‌ست له بۆردومانكردنيان هه‌ڵبگره
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى ئه‌وروپا داوا له رووسيا ده‌كات، ده‌ست له بۆردومانكردنى به‌رهه‌ڵستكاره "ميانڕه‌وه‌كان"ى سووريا هه‌ڵبگرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى هه‌ر 28 وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، سه‌رۆك و به‌رپرسانى يه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌ى داوايان له رووسيا و رژێمى سووريا كرد، چيديكه بۆردومانى به‌رهه‌ڵستكاره "ميانڕه‌وه‌كان" نه‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا، له‌و بڕوايه‌دايه، بۆردومانه‌كانى رووسيا ده‌رگايان بۆ ئاڵۆزبوونى زياترى ره‌وشى سووريا ئاوه‌ڵا كردووه و داوايانكردووه رووسيا ئه‌و بۆردومانانه رابگرێت و قه‌يرانه‌كان قوڵتر نه‌كاته‌وه. به بڕواى يه‌كێتى ئه‌وروپا.
وڵاتانى ئه‌وروپايى له كۆبوونه‌وه‌ياندا پڕۆژه‌يه‌كيان گه‌ڵاڵه كردووه و تێيدا هۆشداريانداوه‌ته هه‌موو لايه‌ك له باره‌ى ئاڵۆزتر بوونى ره‌وشى سووريا و داڕووخانى ژێرخانى ئابوورى و مه‌ده‌نيى ئه‌و وڵاته.
ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا، به پێويستيشى زانيوه لايه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له ميونخ سه‌باره‌ت به راگرتنى شه‌ڕ و راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون.
ئه‌و راسپارده‌يه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، توركياش ده‌گرێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ى ناوى توركيا بهێنرێت، به‌و پێيه‌ى توركيا به‌رده‌وامه له تۆپبارانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا كه ناوچه‌ى كورديين و له ژێر ده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان.
به‌رپرسانى ئه‌وروپايى داوايانكردووه، ده‌سته‌به‌رى پێويست بدرێت بۆ گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارييه مرۆييه‌كان بۆ ئه‌و هاووڵاتييه لێقه‌وماوانه‌ى به هۆى ره‌وشى شه‌ڕه‌وه گه‌مارۆ دراوون ياخود ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ