بان كى مون: گره‌و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سه‌ربازى مه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، بان كى مون، رايگه‌ياند، پێويسته لايه‌نه‌كانى په‌يوه‌ست به پرسى سووريا گره‌و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سه‌ربازيى بۆ ره‌وشى سووريا نه‌كه‌ن و نيگه‌رانيشى له باره‌ى بۆردومانى توركيا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌ربڕى.
بان كى مون، راشيگه‌ياند، ئه‌و جۆره بيركردنه‌وه‌يه نالۆژيكييه و ده‌بێته هۆى وێرانكارى زياتر و پێويسته هه‌رچى زووتره لايه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزى دانووستان.
له راپۆرتێكدا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كه له باره‌ى سوورياوه ئاماده‌يكردووه، ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، كێبڕكێى لايه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا لۆژيكێكى وێرانكارانه‌يه.
ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و جۆره لۆژيكه‌ى گيراوه‌ته به‌ر له سووريا بووه‌ته هۆى كوژرانى زياتر له 250 هه‌زار هاووڵاتى سووريا و مه‌ترسيدارترين قه‌يرانى مرۆيى له‌م رۆژگاره‌دا رووبه‌ڕووى مرۆڤايه‌تيكردووه‌ته‌وه و هاوكات په‌ناگه‌يه‌كى ئاراميشى بۆ رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانى وه‌ك به‌ره‌ى نووسره و رێكخستنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش درووستكردووه.
هه‌روه‌ها داوايكرد، رێگه بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى بگاته لێقه‌وما و ده‌ربه‌ده‌ر بووه‌كانى سووريا و ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى گه‌مارۆ دراوون.
بان كى مون، نيگه‌رانى و په‌ژاره‌ى خۆى ده‌ربڕيوه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان له باكوورى حه‌له‌ب و بۆردومانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ