ئه‌م هه‌ڵه باوانه‌ى پياوان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رنج بده‌ين، زۆربه‌ى پياوان له ژيانى رۆژانه‌ياندا، چه‌ند هه‌ڵه‌يه‌كى باو هه‌يه رۆژانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و بگره دووباره‌شى ده‌كه‌نه‌وه.
له خراپترين ئه‌و هه‌ڵه باوانه بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه:
1- له‌پێكردنى گۆره‌وى له‌گه‌ڵ سه‌نده‌ڵ كه سيماييه‌كى زۆر ناشيرين ده‌به‌خشێت به رووكارى ده‌ره‌وه‌ى پياو، بۆيه ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌يت قاچه‌كانت سه‌رمايانه، باشتر وايه پێڵاوێك له‌پێ بكه‌يت له جياتى سه‌نده‌ڵ باشتره.
2- له ساته‌وه‌ختى تاشينى ريشدا، هه‌ندێك شوێن ره‌نگه مووسه‌كه نه‌يگاتێ ياخود بۆى رێك ناكه‌وێ، ناچار ده‌بێت به‌جێى بهێڵێت به‌جۆرێك دا‌و دا‌و موو له هه‌ندێك شوێنى رووخساريدا به‌جێ ده‌مێنێ، كه ئه‌مه‌ش سيمايه‌كى زۆر ناشيرين ده‌داته رووخسارى پياو كه ره‌نگه ئه‌ميش به‌هۆى خراپى به‌كارهێنانى مووسه‌كه‌وه بێت، بۆيه واپێويست ده‌كات بۆ تاشينى ريش باش‌ترين جۆرى شه‌فره‌ى مووس به‌كار بهێنيت، بۆ ئه‌وه‌ى كار ئاسانى زياتر بكات له كاتى تاشيندا.
3-له‌پێكردنى پێڵاوێك كه به‌هيچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ديزاينى جلوبه‌رگ يه‌كترى ناگرێته‌وه، بۆ نموونه له‌پێكردنى پێڵاوێكى قاوه‌يى له‌گه‌ڵ قاتێكى ره‌ش كه هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌كيان له‌گه‌ڵ يه‌كتردا نييه، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ يه‌كتر دا بگونجێن پيويسته به‌م جۆره بێت:
*پێڵاوى ره‌ش له‌گه‌ڵ قاتى ره‌ش
*پێلاوى قاوه‌يى له‌گه‌ڵ قاتى قاوه‌يى
*پێڵاوى ره‌ش يان قاوه‌يى له‌گه‌ڵ قاتێكى شينى تۆخ.
4-پۆشينى جلوبه‌رگێكى فراوان، به‌جۆرێك هه‌ندێك له پياوان بلوزێك ياخود تيشێرتێك ده‌پۆشن كه له قه‌باره‌ى خۆى زۆر فراوانتره، ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ى شێوه‌ى جه‌سته‌ى پياو ده‌شێوێنێ، بۆيه له ساته‌وه‌ختى كڕينى هه‌ر جلوبه‌رگێكدا باش ئاگه‌دارى جۆرى قه‌باره‌ى ئه‌و جلانه به بزانه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ى تۆ گونجاون يان نا.
5-هه‌نديك له پياوان، گيرفانه‌كانيان پڕ ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵێك شت، وا ده‌كات جۆره سيمايه‌كى ناشيرين له رووكارى ده‌ره‌وه‌ى به‌دى بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌زانيت ئه‌و شتانه زۆر گرنگن هه‌ڵيانبگريت، وابشتره شته‌كان له‌ناو جانتايه‌كى بچووك دابنێت.
6-زۆربه‌ى پياوان دوگمه‌ى قاته‌كانيان به هه‌ڵه ده‌به‌ستن، به‌جۆرێك له هه‌ندێك حاڵه‌تدا پێويست ناكات هه‌موو دوگمه‌كان ببه‌ستيت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قاته‌كه‌ت سێ دوگمه‌يى بوو، پێويسته ته‌نها دوگمه‌ى ناوه‌ند ببه‌ستيت، ئه‌گه‌ر دوو دوگمه‌يى بوو ته‌نها ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه ده‌به‌ستيت، ياخود ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تى دانيشتن دابوويت، پێويسته هه‌موو دوگمه‌كان بكه‌يته‌وه.
7- له پێكردنى گۆره‌وى سپى له شوێنه فه‌رمييه‌كان.