باوى شكانى شاشه‌ى مۆبايل نامێنێ
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى كه‌نه‌دا، ديزاينى مۆبايلێكى نوێى نه‌رمييان كردووه، كه وێڕاى به‌رزى كوالێتييه‌كه‌ى شاشه‌يه‌كى نه‌رمى هه‌يه و به‌رگه‌ى چه‌مانه‌وه ده‌گرێت و مه‌ترسى شكانى نابێت.
ئه‌و مۆبايله نوێيه به ناوى "رى فلێكس" ده‌كه‌وێته بازاره و به‌كارهێنانى ئاسانه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌په‌كاندا كارده‌كات و سيستمێكى پێشكه‌وتووى له كاركردندا هه‌يه.
نه‌رمى ئه‌و ئامێره نوێيه‌ى مۆبايل، ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌كارهێنه‌رانى چێژ له به‌كارهێنانى وه‌ربگرن به تايبه‌تى بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئه‌ليكترۆنى و ئه‌نجامدانى يارييه كۆمپيوته‌رييه‌كان و سه‌يركردنى فيلم و كليپ تێيدا و ديزاينه‌كه‌ى به جۆرێكيشه كه له كاتى خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئه‌ليكترۆنييدا به‌كارهێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كات كتێبى راسته‌قينه ده‌خوێنێته‌وه و هه‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى كتێبه‌كه ده‌كات.
كوالێتى شاشه‌ى مۆبايله‌كه 720 پێكسڵه و به سيستمى ئه‌ندرۆيد كيت كات 4.4 كارده‌كات.
دكتۆر رۆيل ڤێريجاڵ، به‌ڕێوبه‌رى تاقيگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى كوينز، ده‌ڵێت: درووستكردنى ئه‌و مۆبايله سنوورێك بۆ شكانى شاشه‌ى مۆبايله‌كان داده‌نێت كه به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌ران تووشى چه‌رمه‌سه‌رى ده‌كات.
بڕياره رى فلێكس، له ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوودا بگاته بازار.