په‌نابه‌ره عێراقييه‌كانى فنله‌ندا مردنيان بينيى و به تا رازيين
K24 – هه‌ولێر:
ره‌نگه ئه‌و په‌نده كوردييه ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقييانه بگرێته‌وه كه به هه‌زار ده‌رديسه‌ر گه‌يشتنه فنله‌ندا و به‌ڵام وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن، نايانه‌وێت چيديكه له‌وێ بمێننه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق. ره‌نگه له فنله‌ندا مردنيان به چاو بينيبێت بۆيه به تاى عێراق دنيايه‌ك سوپاگوزارن و خاكه‌كه‌ى ماچ ده‌كه‌ن.
له ساڵى رابردووه‌وه پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى له فنله‌ندا داواى مافى په‌نابه‌رێتيان كردووه، به‌ڵام به‌شێكيان داواكه‌يان كشاندووه‌ته‌وه.
راپۆرتى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران له فنله‌ندا باسى له‌وه كردووه، دوێنێ پێنجشه‌ممه 18ى شوبات/ فێبرايه‌ر، 103 كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداوه گه‌يشتوونه‌ته‌وه عێراق.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ وێنه‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانيان گرتووه، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆيان و زه‌وى عێراق ماچ ده‌كه‌ن.
ئه‌وان ماوه‌ى چه‌ندين مانگه له كه‌مپه‌كانى فنله‌ندا و له ژێر ره‌حمه‌تى كه‌شوهه‌واى ساردى ئه‌و وڵاته‌دا به بێ ئاوڕدانه‌وه‌يه‌كى پێويست ژيانيان به‌سه‌ر بردووه و ئه‌و ره‌وشه ناچاريكردوون، هه‌زار خۆزگه به وڵاته‌كه‌ى خۆيان بخوازن.
ئه‌حمه‌د جه‌مال، گوته‌بێژ له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رايگه‌ياندووه، ئه‌و وه‌جبه‌يه يه‌كه‌م وه‌جبه‌ى گه‌ڕاوه‌كانه و وه‌جبه‌ى ديكه‌ش ئاماده‌كراوون بۆ گه‌ڕانه‌وه.
به گوێره‌ى گوته‌ى ئه‌و به‌رپرسه 20 هه‌زار كه‌سى عێراقى داواى مافى په‌نابه‌رێتيان له فنله‌ندا كردووه، كه خۆى ژماره‌ى دانيشتوانى 5 مليۆن كه‌سه.