نوێترين نه‌خشه‌ى شه‌ڕى سووريا و پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه ببينه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ويكردن بۆ ئه‌وه‌ى له كه‌نارى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌به‌وه به‌ره‌و باكوور هه‌ڵكشێن و بگه‌نه رۆژئاواى رووبار‌ى فورات.
ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى ديكه تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بيان كرد، له كه‌رتى باكوورى شاره‌كه‌وه، كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى به سه‌رپه‌رشتيى يه‌كينه‌كان له پێشڕه‌ويدان.
توركيا رايگه‌ياندووه، رێگه ناده‌ن به هيچ شێوه‌يه‌ك شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز كه بووه‌ته دوا مۆڵگه‌ى گرووپه توندڕه‌وه‌كان له باكوورى حه‌له‌ب و هاوسنوورى توركيا بكه‌وێته ده‌ست كورد و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى.
ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى ديكه تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا ده‌ستيانكرده‌وه به تۆپبارانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24، تۆپبارانه‌كه گوندى مه‌رزێى سنوورى كانتۆنى جزيره‌ى كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا شه‌وى رابردوو، له چه‌ندين پێگه‌وه تۆپخانه‌كانى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانيان كرد.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، رۆژى پێنجشه‌ممه 18ى شوبات، په‌كه‌كه و په‌يه‌ده‌يان به بكه‌رى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نقه‌ره و ئامه‌د تۆمه‌تبار كرد.
له به‌رامبه‌ردا، له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24، ساڵح موسليم هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى له سووريا ره‌تيكرده‌وه، ئه‌وان بكه‌رى ته‌قينه‌وه‌كان بن و هۆشداريشى دايه توركيا له‌وه‌ى كێشه ناوخۆييه‌كانى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه نه‌كات.
هه‌روه‌ها دجه‌ميل بايك، به‌رپرسى كۆما جڤاكێن كوردستان ره‌تيكرده‌وه، په‌كه‌كه ده‌ستى له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌بووبێت.
ئه‌ردۆغان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: هه‌رچه‌نده ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه نه‌بووين، به‌ڵام ئێمه زانيارى هه‌واڵگرييمان له‌به‌ر ده‌سته كه ئه‌وان بوون.
پێش چوار مانگ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له ئه‌نقه‌ره روويدا و 103 كه‌س به هۆيه‌وه كوژران و به‌رپرسانى توركيا په‌نجه‌ى تۆمه‌تيان بۆ رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) راكێشا.
دواى دوو ساڵ له بڕيارى راوه‌ستاندنى شه‌ڕ كه يه‌كلايه‌نه پارتى كرێكارانى كوردستان رايگه‌ياندبوو، سوپاى توركيا ده‌ستيكرده‌وه به بۆردومانكردنى باره‌گاكانى ئه‌و پارته له سنوورى ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
له هاوينى 2015دا په‌كه‌كه، رايگه‌ياند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى توركيا پابه‌ندى رێككاره‌كانى ئاگربه‌ست نه‌بووه، شه‌ڕى چه‌كدارى دژى ئامانجه‌كانى له‌شكرى توركيا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ر له به‌يانى رۆژى پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2016، له ئامه‌د، كاروانێكى سه‌ربازى سوپاى توركيا كرايه ئامانج و شه‌ش سه‌رباز به‌و هۆيه‌وه كوژران.
ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه دواى ئه‌وه دێت، كه تۆپخانه‌كانى توركيا له 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016ه‌وه بۆردومانى باره‌گاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سنووره‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه 18ى شوبات بۆ جارێكى ديكه تۆپخانه‌كانى توركيا ده‌ستيانكرده‌وه به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، تێياندا پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رامى عه‌بدولڕه‌حمان رايگه‌ياند، دوێنێ پێنجشه‌ممه بۆ ماوه‌ى پێنج كاتژمێر به به‌رده‌وامى توركيا تۆپبارانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه‌ى كردووه.
ئه‌و تۆپبارانه‌ى توركيا له كاتێكدا بووه، كه 500 چه‌كدارى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى دژ به يه‌په‌گه خۆيان گه‌ياندووه‌ته ناو شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز، كه توركيا به هێڵى سوورى ده‌زانێت و ده‌ڵێت رێگه ناده‌ين بكه‌وێته ده‌ست كورده‌كان.
گرنگى ستراتيژى ئه‌عزاز له‌وه‌دايه كه عه‌فرين له خۆرئاواى حه‌له‌به‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به كانتۆنه كوردييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات.
ئه‌گه‌ر ئه‌عزاز بكه‌وێته ده‌ست كورد، ئه‌وا؛ سنوورى رۆژئاواى كوردستان يه‌كپارچه ده‌بێت و هه‌رێمێكى سه‌رتاسه‌رى بۆ كورد له سووريا درووست ده‌بێت.
به هۆى ره‌وشى جوگرافى ناوچه كوردييه‌كانه‌وه، په‌يه‌ده، سيستمى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورديانه‌ى له ناوچه‌كانى رۆژئاوا له ژێر ناوى كانتۆن دامه‌زراندووه.
وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا داوايان له توركيا كردووه، له ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كانى له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رى ته‌قينه‌وه‌كانه‌وه ئاگاداريان بكاته‌وه.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مريكا گرتووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان له لايه‌كه‌وه هاوكارى تيرۆر ده‌كه‌ن و له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه پرسه‌نامه‌مان ئاراسته ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان به‌ڵێنى دابوو، ئێواره‌ى چوارشه‌ممه 17ى شوبات/ فێبرايه‌ر و رۆژى دواترى فڕۆكه‌كانى توركيا ئاسمانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان به‌زاند و به چه‌ندمين جار له‌سه‌ر يه‌ك له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا بۆردومانى ئه‌و ناوچه گوندنشينانه‌يان كرد، كه توركيا ده‌ڵێت باره‌گاى پارتى كرێكارانى كوردستانى لێيه.
ئا: ئ.هـ