گۆڤاری سەلامەت: خوێ باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشیی سەرئێشەی بەردەوام

ئەو خوێیە دەبێتە ھۆی كارلێكی كیمیایی و زۆر خێرا سەرئێشەكە چاكدەكاتەوە

K24 – ھەولێر:

لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایانكردووە، خوێ لە پێشگیریی و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی سەرئێشەی بەردەوام (شەقیقە)دا زۆر بەسوودە.

بە گوێرەی راپۆرتێكی گۆڤاری سەلامەت ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشیی شەقیقە بوونە یان رەنگە لە داھاتوودا تووشی بن كەم نیین، ئەو نەخۆشییە ئارامیی لە كەسی تووشبوو دەبڕێت.

لە راپۆرتەكەی گۆڤاری سەلامەتدا ھاتووە: "ژنان سێ ھێندەی پیاوان تووشی نەخۆشیی سەر ئیشەی بەردەوام دەبن، ئەم نەخۆشانە، كاتێك سەرئێشە دایاندەگرێت، روودەكەنە خواردنی حەپی دژە سەرئێشە.

پزیشكان ئاشكرایانكردووە، كاریگەری حەپی دژە سەرئێشە بەتایبەت بۆ نەخۆشیی سەرئێشەی بەردەوام كاتییە، سەرەڕای ئەوەی كە نەخۆش رەنگە خوو بەو حەپانە بگرێت و ئیتر ئەو حەپانە كاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر ھێوركردنەوەی سەرئێشەكەی نەمێنێ.

ھەواڵی خۆش ئەوەیە دەكرێت لە ماڵەوە بە شێوەی سرووشتیی و بە رێگەیەكی زۆر ئاسان چارەسەری ئەو نەخۆشییە بكەین. بۆ ئەو كارەش  پێویستمان بە خۆی و ئاوی لیمۆ و ئاوە.

سەرەتا پەرداخێك ئاو لەگەڵ چەند كەوچكێك ئاوی لیمۆ تێكەڵبكەن و پاشان چەند كەوچكیی خوێی تێبكەن و بیخۆن، بڕی خۆیی ئەو گیراوەیە پێویستە لە ئاوی لیمۆكەی زیاتر بێت.

ئەوەی جێی سەرنجە ھەموو خوێیەك بۆ ئەو گیراوەیە گونجاو نییە و كاریگەرترین جۆری خوێ بۆ ئەو كارە خوێی خۆراكییە، ئەو خوێیە دەبێتە ھۆی بەرھەمھێنانی ئەلێكترۆلیت (جۆرە كارلێكێكی كیمیاییە و مادەیەكی ھاوشێوەی پۆتاسیۆم درۆست دەكات) و زۆر خێرا سەرئێشەكە چاكدەكاتەوە.

ھاوكات تێكەڵكردنی ئاوی لیمۆ و خوێی زۆر بەسوودە. دەكرێت لیمۆیك كەرت بكەن و لەسەر نێوچاوانیی دابنێن و بەمەش سەرئێشەكەتان نامێنت.

سەرچاوە: گۆڤاری سەلامەت، وەرگێڕان: لەیلا قادریی