يه‌په‌گه دوو شاڕێگه‌ى داعشى كۆنترۆڵكرد
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) توانيان رێگه‌ى شه‌دادى – ره‌ققه و رێگه‌ى شه‌دادى – موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاويكرده‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه چڕه‌ى يه‌كينه‌كان له به‌ره‌به‌يانى رۆژى چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستيانپێكردبوو، توانيان، شارۆچكه‌ى شه‌دادى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا و باشوورى شارى حه‌سه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
دواى كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌كه، يه‌كينه‌كان كۆمه‌ك و پێداويستى ژيان و خواردنيان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتييانه‌دا دابه‌شكرد، كه له شارۆچكه‌كه مابوونه‌وه.
روانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه،له ميانى پێشڕه‌وييه‌كانياندا يه‌په‌گه توانيويه‌تى هه‌ردوو شاڕێگه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان شه‌دادى و ره‌ققه له لايه‌ك و شه‌دادى و مووسڵ له لايه‌كى ديكه‌وه بپچڕێنن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ هه‌ينى 19ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، يه‌كينه‌كان توانيان كێڵگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وت له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى شه‌دادى كۆنترۆڵ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش چه‌ند جارێك له‌سه‌ر يه‌ك بۆردومانى چه‌كدارانى داعشى له‌و ناوچه‌يه كرد.
هێرشى يه‌كينه‌كان و سوپاى سورياى ديموكراتى له به‌ره به‌يانى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه هێرشه‌كانيان له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه ده‌ستپێكردووه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوون و هێرشه‌كه‌يان له سێ قۆڵه‌وه ئه‌نجامدا.
پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى سوورياى ديموكراتى و يه‌په‌گه بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى توركيا.
دوێنێ هه‌ينى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا ئۆباما رايگه‌ياندووه، پێويسته يه‌په‌گه پێشڕه‌وى زياتر نه‌كات.
هاوكات كۆشكى سپى ئه‌مريكا راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ئاشكرايكرد، كه ئۆباما داواى له توركيا كردووه تۆپبارانى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا رابگرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و: ئ.هـ