ترێ كارگه‌ى هيمۆگلۆبينه‌

"ترێی سوور چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە تەسكبوونی دەمارەكان و چارەسەر بۆ نەخۆشیی لەبیرچوونەوە"

K24- ھەولێر:

توێژینەوەیەكی زانستیی پزیشكانی ئەمریكا ئاشكرای کرد ترێ یارمەتیدەرە بۆ دروستبوونی ھیمۆگڵۆبین لە خوێنی مرۆڤدا دەدات لە خوێنی مرۆڤ.

بەگوێرەی توێژینەوە ئەمریكییەكە، ماددەی (ریسفراتۆڵ) كە لە توێكڵی ترێی سووردا ھەیە یارمەتیی جەستەی مرۆڤ دەدات بۆ بەرھەمھێنانی ھیمۆگڵۆبین لە خوێن كە زۆربەی جار ئەو ماددەیە دوای لە دایكبوون لە جەستەی مرۆڤ کەمدەبێتەوە، یاخود جەستەی مرۆڤ لە بەرھەمھێنانی ئەو ماددەیە دەوەستێت.

ھەر بەگوێرەی توێژینەوەكە، توێكڵی ترێی سوور چارەسەرە بۆ کەمبوونی خوێن كە نەخۆشییەكە هەندێک توشی مرۆڤ دەبێت و بۆ ماوەیەک دەبێتە ھۆی نەمانی خڕۆكە سوورەكان لە خوێنی منداڵان.

ھاوكات ئاماژەیان بەوە داوە خواردنی ترێ مێشكی مرۆڤ چالاك دەكات و چارەسەرێكی زۆر باش و گونجاوە بۆ كەم خوێنیی و ھەرسكرنی خواردن بە باشیی .

توێژەران دەشڵێن: ترێی سوور چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە تەسكبوونی دەمارەكان و دەڵێن بۆ ئەو كەسانەی توشی نەخۆشیی زەھایمەر و لەبیرچوونەوە بوونە چارەسەرێكی زۆر باش و گونجاوە.

توێژەران رێنوێنی دەدەن كەوا رۆژانە پێویستە مرۆڤ گرنگیی بە خواردنی ترێ بدات بەتایبەت كەسانی بە ساڵاچوو.

سەرچاوە: سۆنتێ، ئامادەكردن: شنۆ محەممەد