نۆلیتۆ ئامانجی یه‌كه‌می لویس ئێنریكی و بارسێلۆنایه
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی دووپاتیكردۆته‌وه لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا داوای له كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌ی داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مانوێل نۆلیتۆی هێرشبه‌ری سێلتا ڤیگۆ واژوو بكه‌ن.
له یه‌نایه‌ری رابردوو بارسێلۆنا نزیك بوو له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره، به‌ڵام گفتوگۆكان كێشه‌ی تێكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئاماده‌نه‌بوو بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ كه مه‌رجی شكانی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه بوو بخاته سه‌رمێزی گفتوگۆكان.
رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیه‌كه هاوكات دووپاتیكردۆته‌وه لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا سه‌رسامه به ئاستی ئه‌م یاریزانه و بووه‌ته یه‌كه‌م ئامانجی بۆ گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو.
له‌م وه‌رزه‌دا نۆلیتۆ به ئاستێكی به‌رز به‌دیاركه‌وتووه، له 15 یاری لالیگا به‌شداریكردووه و 8 گۆڵی تۆماركردووه له‌گه‌ڵ پێنج پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه.