سنه‌.. 15 چالاكی مه‌ده‌نى ده‌ستگيركران

بنەماڵەكانی ئەو پێنج كەسە دەڵێن: ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز تاكو ئێستا ھیچ وه‌ڵامێكیان نەداونەتەوە.

K24 – ھەولێر:

لە چەند رۆژی رابردوودا 15 كەس لە چالاكانی مەدەنیی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.

سەرچاوە ناوخوییەكانی سەقز رایانگەیاند: "لەو 15 كەسه‌ی كە لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراون، دە كەسیان ئازاد كراون، بەڵام 5 كەسیان لە بەندیخانە راگیراون".

ھەفتەی رابردوو، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ماڵى هاوڕێيه‌كيان بوون، به‌يه‌كه‌وه‌ دەستبەسەركراون.

كه‌سوكارى پێنج كه‌س له‌ ده‌ستگيركراوه‌كان، دەڵێن: "ئیدارەی ئيتڵاعاتی سەقز تاكو ئێستا ھیچ وه‌ڵامێكیان نەداوینەتەوە".

بە گوتەی بنەماڵەكانیان ئەو كەسانە بە بێ حووكمی دادگا دەستبەسەر كراون و لە میانەی دەستبەسەركردنییاندا بێ رێزی بە كه‌سوكاريان كراوە.

نادر مەجیدیان سەرنووسەر ماڵپەڕی (داھاتوو)، يه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستگيركراوه‌كان و هاوڕێكانيشى له‌ ماڵى ئه‌ودا ده‌ستگيركراوون. پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران هه‌فته‌نامه‌كه‌يان داخستبوو.

يه‌كێكى ديكه‌ له‌ ده‌ستگيركراوه‌كان سامان پاشاييه‌، كه‌ پاڵه‌وانى زۆرانبازى كيشوه‌رى ئاسيا و جيهان بووه‌ و هاوكان له‌ زانكۆى ئازادى شارى سه‌قزيش مامۆستا بووه‌.

سەرچاوە: رادیۆ زەمانە.

وەرگێڕان: لەیلا قادریی