ئه‌مریكا: هاوكاریی یه‌په‌گه ناكه‌ین
K24 ـ واشنتن:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تونه‌ر گوتی: "واشنتن هیچ چه‌كێكی به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل نه‌داوه له سووریا".
گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان به‌قاچاغبردنی چه‌كی ئه‌مریكیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان له توركیا ئه‌نجامدابێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه".
له‌لایه‌كیدیكه‌وه، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كه 28 كه‌س تێیدا بوونه قوربانیی له هه‌فته‌ی رابردوو، "هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان" به‌رپرسیارێتیی خۆیان راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاش (یه‌په‌گه)یان تۆمه‌تباركردبوو به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "گومان له‌وه‌دانیه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه".
هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان پێشتر پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی خۆیان به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) راگه‌یاندبوو، له كاتیكدا وڵاتانی توركیا و ئه‌مریكا هه‌ردوو گرووپه‌كه‌یان به "تیرۆریست" له قه‌ڵه‌مداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: نیوه‌ی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یداته یه‌په‌گه، ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
وه‌رگێڕانى: نيزام فه‌يسه‌ڵ