یه‌كه‌م بڕیاری وه‌زیری به‌خته‌وه‌ریی ئیمارات

K24 ـ هه‌ولێر:
یه‌كه‌م بڕیاری وه‌زیری به‌خته‌وه‌ریی ئیماراتی عه‌ره‌بیی بریتی بوو له به‌خشینی سه‌ر مووچه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ی % 100ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، وه‌زیری به‌خته‌وه‌ریی ئیمارات كه له ره‌گه‌زی مێیه، بۆچوونی وایه كلیلی به‌خته‌وه‌ریی زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئیمارات، بریتیه له زیادبوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
حكوومه‌تی ئیمارات رایگه‌یاند، بۆ باشكردنی ئاستی داهاتى تاكه‌كه‌س له وڵاته‌كه، زیادبوونی ئه‌و رێژه‌یه كه نزیكه‌ی سێیه‌كی مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌بێت، هه‌میشه‌ییه و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئیماراتی عه‌ره‌بیی یه‌كه‌م وڵاته له جیهاندا، وه‌زیرێكی ده‌وڵه‌تی تایبه‌تكردووه بۆ "به‌خته‌وه‌ریی و خۆشگوزه‌رانیی" دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: رووسیاليه‌وم
و: نيزام فه‌يسه‌ڵ