به وێنه.. جه‌ژنی خدر ئیلیاسی كوردانی ئێزدی
K24 - هه‌ولێر:
جه‌ژی (خدر ئیلیاس) و (خدر نه‌بی)، وه‌ك رێزلێنان بۆ ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه ئایینه ناونراوه، به‌و پێه‌ی پارێزگاری‌یان له‌و ژینگه‌یه كردووه كه تێیدا ژیاون، ده‌گوترێت ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه، له ئایینی ئێزدی به پیاوچاك داده‌نرێن و گۆڕه‌كانیشیان ده‌كه‌وێته په‌رستگای لالش له باشووری كوردستان، كه به رووگه‌ی ئێزدییان داده‌نرێت.
هه‌موو ساڵێك له سه‌ره‌تای مانگی شوبات، ماوه‌ی سێ رۆژ خۆیان له خواردنی گۆشت و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌پارێزن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له جه‌ژنه‌كه و تێیدا به چه‌ند رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.