لە بەرازیل مەیموونێكی سەرخۆش ھەڕەشە لە خەڵك دەكات
K24 - ھەولێر:
لەبەرازیل مەیموونێکی سەرخۆش بە ساتورێکی قەسابی ھەڕەشە لە خەڵک دەکات.
ئەو مەیموونە کاپوچینە رۆژ تا ئێوارە ئیشی کردووە و زۆر ماندوو بووە دواتر سەردانی باڕێکی مەی خواردنەوەی کردووە بۆئەوەی ھەندێک ماندووی بحەسێتەوە و پشووبدات.
بەڵام دوای ئەوەی بەتەواوهتی مهست دهبێ، دەست دەداتە ساتورێکی قەسابی و دەچێتە سەربانی بارەکە و ھەڕەشە لە ههموو ئهو کەسانه دەکات کە دهیانهوێت لێی نزیک ببنەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، مەیموونەکە لەسەربانی باڕەکە دەھێنرێتە خوارەوە و دەبرێتەوە نێو دارستان، بهڵام هێنده پێناچێت، مهیمونهكه بۆ جاری دووەم پهلاماری خەڵکی دەداتەوە.
ئێستا پۆلیس و بەرپرسانی ژینگەی بەرازیل دەیانەوێ بەیەکجاری ئەو مەیموونە لە ئاوەدانی دووربخەنەوە.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە، ئەوەیە بۆچی مەیمونیش پەنا بۆ توندوتیژی دەبات؟ بڵێی بارودۆخی ئاڵۆز و شەڕ و کوشتاری جیھان کاریگەری لەسەر ئەویش نەبووبێت؟
داڕاشتنی: شنۆ محەممەد