نزيكه‌ى هه‌زار په‌نابه‌ر له ده‌ریای ئیجه رزگار كران
K24 – ئه‌نقه‌ره
تیمه‌كانی به هانا‌چوونی ده‌ریایی توركیا له سێ رۆژدا 962 په‌ناخوازیان له خنكان رزگار كردووه
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی تیمه‌كانی به هانا‌چوونی ده‌ریایی توركیا، له رۆژی 16 ی شوبات/فه‌برایر 378 په‌ناخواز و له رۆژی 17ی شوبات 126 په‌ناخواز و له رۆژی 18ی شوبات 422 په‌ناخواز، له كه‌ناره‌كانی ده‌ریاه‌ی ئیجه و له شاره‌كانی ئایدین، موگلا، چاناكال، بلیسكه‌ر و ئه‌زمیر له خنكان رزگار كردووه.
له نێوان ئه‌م په‌ناخوازانه‌دا 626 كه‌سیان خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان و سووریا بوون، ئه‌وانی تریش خه‌ڵكی عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان و ئه‌رتیریا بوون.
له چه‌ند مانگی رابردوو، به سه‌دان په‌ناخوازان هه‌وڵیانداوه به رێگای توركیا و ده‌ریای ئیجه بگه‌ن به یۆنان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن.
به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ریای ئیجه ببێته ده‌روازه‌ی رزگاربوون و گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانیان، به پێچه‌وانه‌وه بووه‌ته گۆرستانی به‌له‌م ومایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌ناخوازان.
دارشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د