گه‌نجێكی رووسی به‌بێ ده‌ست پیانۆ ده‌ژه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجێكی رووسی به‌بێ ده‌ست، ته‌نها به مه‌چه‌كه‌كانی، به لێهاتووییه‌وه پیانۆ ده‌ژه‌نێت.
ئه‌لێكسی رۆمانۆڤ، ته‌مه‌ن 15 ساڵ، كه له زگماكه‌وه به‌بێ ده‌ست له‌دایكبووه، به‌هۆی به‌هره‌كه‌یه‌وه توانیویه‌تی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵ بێت و ببێته پیانۆژه‌نێكی به‌توانا.
رۆمانۆڤ ته‌نها به ژه‌نینی پیانۆ نه‌وه‌ستاوه و توانیویه‌تی یه‌كێك له ئاوازه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بژه‌نێت به‌ناوی (River Flows In You) كه هی پیانۆژه‌نی به‌ناوبانگ یرومای (Yiruma)ی كۆرییه.
ئه‌لێكسی رۆمانۆڤ
یرومای كۆری