نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌: با شه‌ڕ رابوه‌ستێت ئینجا كوردستان نه‌وت هه‌نارده‌ بكات

دووه‌مجاره‌ بۆڕی نه‌وت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b125f93c-4845-4c47-a6fd-4685add1ce70/taqandnawai%20bori%20nawt.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

چەند جارێكە بۆڕی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھان لە ناو سنووری باكووری كوردستان دەتەقێندرێتەوەو پەكەكەش بەرپرسیارێتی  ئەو تەقینەوانە دەگرێتە ئەستۆی خۆی.

بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن، تەقاندنەوەی ئەو بۆڕییە نەوتییە بڕینی قووتی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستانە، نوێنەری ھەدەپەش لە ھەولێر دەڵێت: "دەبێت شەڕ لە باكووری كوردستان بووەستێت ئینجا سامانی سرووشتی ھەرێمی كوردستان  بنێردرێتە دەرەوە".