يه‌په‌گه: ئه‌مريكا ئيحراج ناكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، به ئاراسته‌ى باكوورى خۆرئاواى سووريا له پێشڕه‌ويدان.
ئه‌و هێزانه له لايه‌ن واشنتنه‌وه پشتيوانييان لێده‌كرێت و له رووى مه‌يدانيشه‌وه رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى سعوودييه كه نه‌يارى ئه‌و هێزانه‌يه به "هاوپه‌يمانى به‌شار ئه‌سه‌د" وه‌سفيكردوون.
شه‌ڕى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، يه‌كێكه له‌و رێگايانه‌ى يه‌كينه‌كان ده‌يانه‌وێت دڵه‌ڕاوكێى و نيگه‌رانييه‌كانى توركيا بڕه‌وێننه‌وه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له باكوورى حه‌له‌به‌وه به‌ره‌و ئه‌عزاز پێشڕه‌وييان ده‌كرد، له ئێستادا روويانكردووه‌ته سنوورى شه‌دادى.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، هۆكارى گۆڕينى ئاراسته‌ى هێرشه‌كان له ئه‌عزازه‌وه بۆ ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نامانه‌وێت چيديكه هاوپه‌يمانه‌كه‌مان كه ئه‌مريكايه ئيحراج بكه‌ين له به‌رامبه‌ر توركيادا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به لۆژيكى يه‌كێكمان هه‌ڵبژێره، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ناكه‌ين، وه‌ك ئه‌وه‌ى توركيا داوايكردووه له نێوان خۆى و ئێمه‌دا ئه‌مريكا يه‌كێك هه‌ڵبژێرێت.
روونيشيكرده‌وه، كورد پێويستى به هاوكارى و پشتيوانى ئه‌مريكا هه‌يه. ناكرێت ئه‌و په‌يوه‌ندييه له هه‌ر ره‌وشێكدا بێت بخه‌ينه مه‌ترسييه‌وه، چونكه ئه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى ستراتيژييه.
هێرشه‌كه‌ى يه‌په‌گه بۆ سه‌ر شه‌دادى به هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌نجامدراوه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، دوێنێ بڵاويكرده‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه چڕه‌ى يه‌كينه‌كان له به‌ره‌به‌يانى رۆژى چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستيانپێكردبوو، توانيان، شارۆچكه‌ى شه‌دادى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا و باشوورى شارى حه‌سه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
دواى كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌كه، يه‌كينه‌كان كۆمه‌ك و پێداويستى ژيان و خواردنيان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتييانه‌دا دابه‌شكرد، كه له شارۆچكه‌كه مابوونه‌وه.
روانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه،له ميانى پێشڕه‌وييه‌كانياندا يه‌په‌گه توانيويه‌تى هه‌ردوو شاڕێگه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان شه‌دادى و ره‌ققه له لايه‌ك و شه‌دادى و مووسڵ له لايه‌كى ديكه‌وه بپچڕێنن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ هه‌ينى 19ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، يه‌كينه‌كان توانيان كێڵگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وت له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى شه‌دادى كۆنترۆڵ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش چه‌ند جارێك له‌سه‌ر يه‌ك بۆردومانى چه‌كدارانى داعشى له‌و ناوچه‌يه كرد.
هێرشى يه‌كينه‌كان و سوپاى سورياى ديموكراتى له به‌ره به‌يانى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه هێرشه‌كانيان له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه ده‌ستپێكردووه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوون و هێرشه‌كه‌يان له سێ قۆڵه‌وه ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ناوچه‌ى شه‌دادى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه رايگه‌ياند، هه‌ماهه‌نگى ته‌واويان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و به‌ره‌ى نووسره، كه ئه‌مڕۆله عفرين گه‌مارۆ دراوون ئه‌وله‌ويه‌تى پلانى سه‌ربازى ئێمه‌يه".
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه‌ى له ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه و حه‌له‌ب، به "خێراترين و گرنگترين وێستگه‌ى شه‌ڕ له دژى داعش" وه‌سفكردووه.
به پێچه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌به‌وه، رامى عه‌بدولڕه‌حمان، گوتى: "هێزه‌كانى يه‌په‌گه و سوورياى ديموكرات، له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا توانيويانه 50 كيلۆمه‌تر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكه‌ن و ئه‌وه‌ش پێشڕه‌وييه‌كى زۆر خێرايه كه به پشتيوانى و هاوكارى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه به‌ده‌ستهاتووه و به چه‌ند كاتژمێرێك توانيان شه‌دادى رزگار بكه‌ن".
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له يه‌په‌گه رايگه‌ياندووه، ئه‌وان له ساڵى رابردووه‌وه پلانيان بۆ رزگاركردنى شه‌دادى داڕشتووه.
به گوێره‌ى زانيارى رامى عه‌بدولڕه‌حمان، له ئێستادا داعش له له حه‌سه‌كه گه‌مارۆ دراوه و له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بيشه‌وه هێزه‌كانى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د گه‌مارۆيان له‌سه‌ر چه‌كدارانى حه‌له‌ب توندتر كردووه".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا و رووسيا له رێگه‌ى هاوپه‌يمانه‌كانييانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى توانيويانه له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواى رووبار‌ى فوراته‌وه ده‌ست بخه‌نه قوڕگى داعش و گه‌مارۆى بده‌ن.
شارۆچكه‌ى شه‌دادى 60 كيلۆمه‌تر له حه‌سه‌كه‌وه دووره و به پايته‌ختێكى بچكۆڵه‌ى داعش له حه‌سه‌كه هه‌ژمار ده‌كرا و گرنگييه‌كى ستراتيژى زۆرى بۆ داعش هه‌بوو.
له دواى رزگاركردنى ئه‌و شارۆچكه‌يه چيديكه داعش ناتوانێت سوود له ئه‌مبار و كێڵگه نه‌وتييه‌كانى ناوچه‌كه وه‌ربگرێت، كه نه‌وت به سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى داعش هه‌ژمار ده‌كرا.
كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌لجبسه، له شه‌دادى يه و ئه‌مباره‌كانى نه‌وت و غاز له ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه و دێرزوور و ره‌ققه به سه‌دان ئه‌مبار ده‌بن و چه‌ندين وێستگه‌ى نه‌وتيشى تێدايه له‌وانه وێستگه‌كانى: غونه، حويزيه، ئه‌لكبييه و ئه‌لجبسه كه په‌يوه‌ستكراوون به پاڵاوتگه‌كانى حمس و بانياسه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان مانگانه به‌رهه‌مى ئه‌و كێڵگه و پاڵاوتگانه 28 تا 30 هه‌زار به‌رميل بوو.
ئه‌لجبسه به ته‌نيا دێيه‌كى بيابانييه و كارگه‌يه‌كى گازى لێيه و به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى كارگه‌كه 16 هه‌زار مه‌تر سێجا به‌رهه‌مى هه‌بووه و پێداويستى وێستگه‌ى پارێزگاكانى ناوه‌ڕاستى سوورياى دابينكردووه.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
و:ئ.هـ